بارزانی لەسەر مانەوەی پێشمەرگە لەو ناوچانەی ئازادی کردووە، پاشگەزدەبێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i264760-بارزانی_لەسەر_مانەوەی_پێشمەرگە_لەو_ناوچانەی_ئازادی_کردووە_پاشگەزدەبێتەوە
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە " ئەو وتارەی بارزانی لە باشیک بەکوردی پێشکەشی کرد بە شێوەیەکی هەڵە لە کوردیەوە وەرگێڕدراوەو هەرێمی کوردستان پابەندبوونی بە هەر رێککەوتنێکی لەم بارەیەوە کردەوە".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 19, 2016 07:13 Asia/Tehran
  • بارزانی لەسەر مانەوەی پێشمەرگە لەو ناوچانەی ئازادی کردووە، پاشگەزدەبێتەوە

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە " ئەو وتارەی بارزانی لە باشیک بەکوردی پێشکەشی کرد بە شێوەیەکی هەڵە لە کوردیەوە وەرگێڕدراوەو هەرێمی کوردستان پابەندبوونی بە هەر رێککەوتنێکی لەم بارەیەوە کردەوە".

رۆژی چوارشەممە ١١/١٦ لە باشیک  مەسعود بارزانی وتارێکی لەبەردەم خەڵکدا پێشکەشکردوو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێشمەرگە ناکشێتەوە لەو شوێنانەی رزگاری کردوون، ئەم وتارەش کاردانەوەی بەپەلەی لەلایەن عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و میدیا عەرەبیەکانەوە لێکەوتەوە، هەررۆژی پێنجشەممەش سەرۆکایەتی هەرێم  ئەم روونکردنەوەیەی بڵاوکردەوەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پابەندە بە رێکەوتنی نێوان خۆیان و بەغداو ئەمەریکا تایبەت بە رزگارکردنی شاری موسڵ.

دەقی روونکردنەوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم( بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی سپی میدیا ) :  

ژمارەیەک لە دەزگای راگەیاندنی عەرەبی باسیان لە وتاری بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد کە رۆژی چوار شەمەی رابردوو لە شاری باشیک پێشکەشی کرد.

ژمارەیەکیش لەو دەزگایانە بە هەڵە باسیان لە بڕگەی کشانەوە و مانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کرد لە ناوچە ئازادکراوەکان لە میانەی ئەو وتارەی کە بەڕێزیان بە زمانی کوردی پێشکەشی کرد و چەند بڕگە و ڕستەیەکیان بە شێوەیەکی هەڵە وەرگێڕایە سەر زمانی عەرەبی کە وای کرد ڕستە و واتاکانی لە ڕاستی ناوەڕۆکەکەی بێتە دەرەوە.

سەرۆک بارزانی لە وتارەکەیدا بەڕونی دووپاتی لەسەر پابەندبوونی هەرێمی کوردستانی بە هەر رێککەوتنێکی لەم بارەیەوە کردەوە و دەقی وەڕگێڕانی فەرمی وتارەکەش لە وێپ سایتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاو بۆتەوە.

وتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان