خۆپیشاندان له سلیمانی دەستى پێکردەوە
وەڵام نەدانەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە خەڵک و بەتایبەت چینی مامۆستایان خۆپیشاندان و مانگرتنی دوویارەی لێکەوتەوە.
وەک بڕیار درابوو، خۆپیشاندانى ناڕەزایەتى دژى پێنهدانی مووچه و سیاسەتى بەناو "پاشەکەوت" و وهڵام نهدانهوهی حکومهت، له شاری سلێمانی و چهند شارێکی دیکەی هەرێمی کوردستانی عێراق خۆپیشاندانی بهرفراوانى مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژە جیاوازەکان دەستى پێکردەوە.
دژى بەردەوامیى سیاسەتى "برسیکردن" و بێ وەڵامىی حکومەت و ئەو دەستەواژانەى بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکارهێنرا، سەعات (9:00)ى سەرلەبەیانى ئەمڕۆ شەممە مامۆستایان خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوە و لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى رۆژئاواى سلێمانى گردبونەوە.
لە خۆپیشاندانەکەى ئەمڕۆدا تەنها مامۆستایان بەشدارنەبوون، بەڵکو چین و توێژەکان وخوێندکاران و کەسوکاریان و بەشێکى زۆرى هاوڵاتییان وەک ناڕەزایەتى و دەربڕینى پشتیوانى بۆ ئەو هەڵوێستە مەدەنى و داواکاریە رەوایانە رژانە سەر شەقام و خۆپیشاندانى بەرفراوان دەستی پێکرا.
جێگای ئاماژەیە کە بایکۆتکردنى هۆڵەکانى خوێندن هێشتاش هەر بەردەوامە و مانگرتووان پێ لە سەرئەوە دادەگرن کەهەتا وەڵام درانەوەی داخوازییەکانیان و یەک لایی کردنەوەی کێشەی نەدرانی مووچە ئەم ڕەوتە هەروا درێژە پێ دەدەن.