بارزانی داوا دەکات کەسێک لە جیاتی ئەو ببێت بە سەرۆکی هەرێم
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i265144-بارزانی_داوا_دەکات_کەسێک_لە_جیاتی_ئەو_ببێت_بە_سەرۆکی_هەرێم
مەسعوود بارزانی لە پەیامێکدا لەسەر چارەسەری بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە سەرۆکی پەرلەمان بگۆڕدرێت، کەسێک لە جێگای ئەو بکەن بەسەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتێکی نوێ پێکبهێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2016 06:32 Asia/Tehran
  • بارزانی داوا دەکات کەسێک لە جیاتی ئەو ببێت بە سەرۆکی هەرێم

مەسعوود بارزانی لە پەیامێکدا لەسەر چارەسەری بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە سەرۆکی پەرلەمان بگۆڕدرێت، کەسێک لە جێگای ئەو بکەن بەسەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتێکی نوێ پێکبهێن.

دوا بە دوای بەرزبوونەوەی ئاستی ناڕەزایەتیەکان لە هەرێمی کوردستان و بێ وڵامیی حکومەت و بەرپرسان بە داواکاریەکانی جەماوەر ،   سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ،  مەسعوود  بارزانی  پەیامێکی بڵاو کردەوە . 

بارزانی لە بارەی  هۆکاری کێشەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان ،  لە پەیامەکەی دا گوتی :

 هۆکارەکان بەشێکیان دەرەکین و پەیوەستن بە بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنی عێراق و ناوچەکە بە گشتی، وەکو پەلاماردانی تیرۆریستان و شەڕی داعش، دابەزینی نرخی نەوت، بڕینی بودجەی هەرێم و ئەو دۆخە نائاساییەی لە ئەنجامی میوانداریی سەدان هەزار ئاوارە هاتووەتە کایەوە،  بەشێکی تری گرفتەکانیش ناوخۆیین و دەگەڕێتەوە بۆ ململانێی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم.

مەسەوود بارزانی لە وڵامی کەسانێک کە ناوبراو وەک سەرۆکی هەرێم بە بەرپرسی ئەو دۆخەی هەریم دەزانن رایگەیاند چەندین جار حزبەکانی هەرێمی بانگێشتووە  بۆ کۆبوونەوە بەڵام بە بیانووی جۆراوجۆر نەهاتوون.

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق وێڕای  ئەوەی کە داوای کردووە کەسێکی دیکە لە جیاتی ئەو بکرێ بە سەرۆکی هەرێم و پەرلەمانیش بە سەرۆکێکی نوێ دەست بە کاربکاتەوە و حکومەتێکی نوێش لە هەرێم دابمەزرێ ، چارەسەریی قەیانەکانی هەرێمی گەڕانەدەوە بۆ دانوستانی نێوان حزبەکان  و ئەو گۆڕانکاریانە .