هاواهەنگیی ئانکاراو بارزانی بۆ دەربازکرانی سەرکردەکانی بەڕەگەز تورکی داعش لە تەلەعفەر
وتەبێژی فەرمیی هێزی حەشدی شەعبی ئێراق باسی هاواهەنگی تورکیاو سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ ڕزگارکردنی سەرکردە بەڕەگەز تورکیەکانی گرووپی ڕەشەکوژی داعش لە تەلەعفەر.
ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی فەرمیی حەشدی شەعبیی ئێراق لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی فارس، بەئاماژە بە هەوڵی بێ وچانی تورکیا بۆ ئامادەبوونی نایاسایی لە ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی تەلەعفەر، وتی: ئانکارا بەپشتگری مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەهەوڵی ئەوەدان سەرکردە بەڕەگەز تورکەکانی داعش لەو شارە ببەنە دەر بۆ بردنە پێشی ئامانجە تایبەتییەکانیان لە پارێزگای نەینەوا.
ئەسەدی بەئاماژە بە خۆڕاگریی حیزبوڵای ئێڕاق لەهەمبەر فڕۆکەیەکی جەنگیی تورکیاو هەڵاتنی لە ئاسمانی شاری تەلەعفەر، وتی: گەشتی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەسەر ئاسمانی ئەو شارە لەحاڵێکدا ئەنجام دەگرێ کە تائێستا هیچ پەلامارێکی بۆسەر مۆڵگەکانی داعش یان پێگەگەلی دیکە تۆمار نەکردووە.
وتەبێژی فەرمیی حەشدی شەعبیی ئێراق وەڵامی سەربازی بە بژارەی باو لەهەمبەر درێژەی دەسوەردانەکانی ئانکارا لە کاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتە زانی و وتی: هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق هەڵوێستی فەرماندەری گشتی هێزەکانی ئەو وڵاتە لەهەمبەر تورکیا پێوشوێن دەگرن.
شاری تەلەعفەر کە لە پێگە گرینگەکانی داعش و ڕێگایەکە بۆ دەربازبوونی تیرۆریستان لە سوریا بەرەو موسڵ و بەپێچەوانەکەی، لە ساڵی٢٠١٤دا لەلایەن تیرۆریستانی داعش داگیرکرا.
هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق چوارشەممەی ڕابردوو فڕۆکەخانەی سەربازی تەلەعفەر لە نۆ کیلۆمیتریی ناوەندی ئەو شارە ڕزگار کردو ئێستا، چاوەڕوانی فەرمانی هێرش کردنەسەر ناوەندی تەلەعفەرن.