ڕاگەیاندنی ئامادە بوونی پاڵەکیی مەحموود عوسمان بۆ جێگرتنەوەی بارزانی
دوای ئەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیی ئێراق لە پەیامێک دا خوازیاری دیاری کردنی کەسێک بووە بۆ جێگرەوەی خۆی ، مەحموود عوسمان سیاسەتوانی پایەبەرزی کورد ، بە شێوەی پاڵەکی ئامادەیی خۆی ڕاگەیاندووە بۆ جێنشینی ئەو .
بە گوێرەی ڕاپۆرتیی کورد پریس ، مەسعوود بارزانی لە ڕۆژانی ئەمدواییە بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە بارەی ناکۆکیی سیاسی ئەمدواییە لە هەرێمی کوردستان و ڕێکارەکانی چارە سەریی ، وێڕای جەختکردن لە سەر پێویستی گۆڕینی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی ئێراق خوازیاری هەڵبژاردنی کەسێک لە جێگەی خۆی بوو ، تا کاتی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان .
دوای بڵاو بوونەوەی ئەم پەیامە کە کاردانەوەی زۆری بە دواوە بووە و لەگەڵ پێشوازی پارتەکانی هەرێم ڕووبە ڕوو بۆتەوە ، مەحموود عوسمان سیاسەتوانی پایە بەرزی کورد کە وەکوو کەسایەتیی نیزیک بە بارزانی دەیناسن ، ڕایگەیاند کە لە کاتی ڕێککەوتن و داوای پارتەکانی هەرێمی کوردستان لەو بۆ جێنشینی بارزانی ، ئەم مەسەلە لێک ئەداتەوە .
ئەو لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەری دەنگ وباسی کوردی زمانی خەڵک ، وتی کە پەیامەکەی بارزانی کردەوەیەکی ئەرێنیە کە دەبوایە زووتر ڕابگێندرێ ، بەڵام ئێستا یش دەتوانین ئەم پەیامە وەک سەرچاوەیەک بۆ دەسپێکی دانووستانەکانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و چارەسەر کرانی گرفتەکانی لێبکەین .