لێکدانەوەی ڕەوشی هەرێمی کوردستان لە قسەکانی قوباد تالەبانی
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە فیستیڤالی رۆشنبیریی گەڵاوێژ لە شاری سلێمانی ، باسی ڕەوشی نێو خۆیی هەرێمی کوردستان ، گرفتەکان و پێوەندیی لەگەڵ بەغدای کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پریس ، قوباد تاڵەبانی لەم رێو ڕەسمە دا وتی : دوای ٢٥ ساڵ حوکمرانی نەمانتوانیی بە ڕێکارێک بگەین بۆ پێکەوە ساچان لە هەرێم دا ، ئێستا چۆن دەتوانین لەگەڵ بەغدا بە ڕێککەوتن بگەین .
ئەو لە میانەی قسەکانی دا کردەوەی میدیاکانیی هەرێم بۆ ڕەخنە گرتن لە دەوڵەت و بردنە ژێر پرسیاری بەرپرسانیی بە ئەرێنی زانیی و ئەوەی وەک تێپەڕاندنیی قۆناخێکی نوێ و هەڵگرتنیی هەنگاوێکی گرینگ زانیوە بەرەو دێمۆکراسی . ئەو وتی : دەبێ پێش لە چارەسەریی گرفتەکانی نێوان هەوڵێر وبەغدا ، بۆ چارە سەری گرفتەکانی نێو خۆی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت گرفتەکانیی نێوان هەوڵێر وسلێمانیی هەوڵ بدرێ .
ئەو داوای کرد کەبە لەبەر چاو گرتنی ڕەوشی هەرێمی کوردستان و فراوانیی کردەوەگەلێک کە دەبێ ئەنجام بدرێت هەمووان لە هەرێم دا دەبێ دووری بکەن لە گوتاری تێکدەرانە و سەرنج بە خاڵە هاوبەشەکان بدەن .
قوباد تاڵەبانی دواجار لە بەشێکی تری قسەکانی دا جەختی کردەوە لەسەر خاشە بڕ کردنی داعش لە ناوچە و لەناو بردنی بیرو هزری تەکفیری