باری خراپی دراڤی و سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق
سیاسەتڤانێکی کوردی عێراقی، سەبارەت بە باری خراپی دراڤی و سیاسیی هەرێمی کوردستانی عێراق وشداریی دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەمەی هەواڵدەریی بوراسای عێراق، مەحموود عوسمان، نوێنەری پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بارەی توندوتیژ بوونەوەی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق وشداری داو وتی: قەیزانە دراڤی و سیاسییەکانی ئەم ناوچەیە خراپتر بووە.
مەحموود عوسمان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ گرفتێکی گەورەی دراڤی دا بەرەوڕووەو سەرباری ئەمە گیرۆردەی تەنگژەو ناکۆکیی خیزبایەتیشە.
ناوبراو وێڕای پێداگری لە سەر چارەسەریی تەواوی گرفتەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق وتیشی: سەرۆکانی لایەن و پارتەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پتر لە ساڵێک لەمەوبەرەوە هەتاکوو ئێستا هیچ دیدارێکی هاوبەشیان پێکەوە نەبووەو مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەم ناوچەیە نامەیەکی بۆ کۆکردنەوەی هەر هەموویان لە سەر مێزێک بە مەبەستی لێکدانەوەی گرفت و قەیرانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەوانە ناکۆکییەکان بۆ دەوڵەتی ناوەندی نوسیوە.
مەحموود عوسمان بەرپرسایەتیی ئاڵۆزتر بوونی گرفتەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقی ئۆباڵی گردنی لایەنەکانی ئەم ناوچەیە کردو وتیشی: هێرشی لایەنەکان بۆ سەر یەکتر لە میدیا جۆربەجۆرەکاندا هیچ ئەنجامێکی بێجگە لە ئاڵۆزتر بوونی بارودۆخی هەرێمی کوردستان لێ ناکەوێتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ قەیرانێکی ڕوواەپەرەی زۆردا بەرەوڕوو بووە لەماوەی مانگەکانی ڕابردوو کە وەدواکەوتن و یان دابەزاندنی ڕادەی موچەی کارمەندان و کارگێڕانی ئیداری و هێزی پێشمەرگە لەو قەیران و تەنگژانە دێنە ئەژمار.