داوا بۆ نەهێشتنی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i265855-داوا_بۆ_نەهێشتنی_پۆستی_سەرۆکایەتی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێڕاق، خوازیاری لابرانی پۆستی سەرۆکایەتی ئەو ناوچەیە بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 24, 2016 15:18 Asia/Tehran
  • داوا بۆ نەهێشتنی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێڕاق، خوازیاری لابرانی پۆستی سەرۆکایەتی ئەو ناوچەیە بوو.

بەپێی ڕاپۆری ئەمرۆ پێنج شەممەی هەواڵدەریی نونی ئێڕاق، هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، چارەسەریی زۆرێ لەناکۆکییەکانی هاوپێوەند بە پۆستی سەرۆکایەتی ناوچەی کوردستانی ئێراق، گرێدراوی نەهێشتنی ئەو پۆستەو سپێردرانی دەسەڵاتی سەرۆکایەتیی هەرێم بە پەرلەمانی خۆجێیی و حکومەتی هەرێمە.

هۆشیار عەبدوڵا ڕایگەیاند، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق، پێشنیارێکی ئاراستەی پارت و لایەنەکان کردووە بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکانی هاوپێوەند بە پۆستی سەرۆکایەتی ئەو ناوچەیە، بەڵام دەزگەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ڕێکخراوێکی فەرمییەو ناکۆکییەکان تێیدا دەبێ تەنیا لەناوخۆی دەزگە فەرمییەکان چارەسەر بکرێ.

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی گۆڕان وتی: بزووتنەوەی گۆڕان چەندین جار پێشنیاری گۆڕینی سیستەمی سەرۆکایەتی بۆ سیستەمی پەرلەمانیی خستووەتە ڕوو بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق ئەو پێشنیارەی ڕەت کردۆتەوە.

ئەو بەرپرسە کوردەی ئێراق وتیشی: سیستەمی حکومەتیی ئێراق پەرلەمانییەو ناوچەی کوردستانیش دەبێ سیستەمی پەرلەمانی هەبێ و سیستەمی سەرۆکایەتی لە ناوچەی کوردستان، واتای سەرەکی خۆی لەدەست داوەو بووەتە سیستەمێکی بەرژەوەندی خوازو بنەماڵەیی و تایفی .