سەرۆکایەتیی هەرێم: تەقینەوە تیرۆریستییەکەی حللە شکست هێنانی داعش قەرەبوو ناکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i265915-سەرۆکایەتیی_هەرێم_تەقینەوە_تیرۆریستییەکەی_حللە_شکست_هێنانی_داعش_قەرەبوو_ناکاتەوە
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردسان وتی: تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی ڕابردووی تانکەری هەڵگریی سووتەمەنی لە بەنزینخانەی ئەنەوار لە شوملی، هەڵکەوتوو لە باشووری حلەی ناوەندی پارێزگەی بابل، (١٠٠ کیلۆمەتریی کەربەلا) شکست هێنانی داعش لە بەرەکانی شە قەرەبوو ناکاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2016 08:24 Asia/Tehran
  • سەرۆکایەتیی هەرێم: تەقینەوە  تیرۆریستییەکەی حللە شکست هێنانی داعش قەرەبوو ناکاتەوە

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردسان وتی: تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی ڕابردووی تانکەری هەڵگریی سووتەمەنی لە بەنزینخانەی ئەنەوار لە شوملی، هەڵکەوتوو لە باشووری حلەی ناوەندی پارێزگەی بابل، (١٠٠ کیلۆمەتریی کەربەلا) شکست هێنانی داعش لە بەرەکانی شە قەرەبوو ناکاتەوە.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵی ئەلیەوموسابیع؛ مەسعوود بارزانی شەوی رابردوو بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند؛ چارەنووسی تیرۆریستان سەرشۆڕی و تیاچوونە و ئێمە  وێڕای ئەوەی زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەو کردەوە نامرۆڤانەی تیرۆریستان دەکەین، پرسە و سەرەخۆشی خۆشمان بۆ بنەماڵە و کەس و کاری شەهیدانی ئەو رووداوە دڵتەزێنە رادەگەیەنین و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
سەعد مەعن وتەبێژی ەزارەتی ناوخۆی ئێراق وتی: ئامار و  ڕێژەی یەکجاریی قوربانیانی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو زیاتر لە ٦٠ کوژراو و ٢٥ برینداە ، ئەوە لە کاتێکدایە کە فەلاح ڕازی سەرۆکی لێژنەی ئەمنیی ئەنجومەنی پارێزگەی بابل ژماری کوژراوانی بە ٧٤ کس  و بریندارانی بە ٢٤ کەس ڕاگەیاند کە زۆربەیان زیارەتکاری ئێرانی و پاکستانین.
رۆژی پێنجشەممە، لە ناوچەی حللەی باشوری بەغدا خۆکوژێک ئوتومبێلێکی بارهەڵگری بۆمبرێژکراوی لە بەنزینخانەیەکدا تەقاندەوە کە پاسی زیاترەتکارانی ئێرانی لێ وەستابوو. بەهۆی ئەو کردەیەشەوە لانی کەم 100کەس کوژران و دەیانی تریش بریندار بوون. 
 لەو پاسانەدا جگە لەسەرنشینی ئێرانی، هاوکات هاوڵاتی بەحرەینی و عێراقیشی تێدابوون.ئەو هاوڵاتییە شیعانە بەمەبەستی بەشداری کردن لە ڕێ و ڕەسمی بەرز ڕاگرتنی یادی چلەی ئیمام حسێن(ع) سەردانی عیراقیان کردبوو و لەکاتی گەڕانەوەیان لە شاری کەربەلا ئەو رووداوەیان بەسەر هاتووە.هاوکات رێکخراوی تیرۆرستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوەیە راگەیاند.