هێمن هەورامی: بارزانی خۆی بۆ سەرۆکایەتی هەرێم به ربژار ناکاتەوە
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایدەگەیەنێت کە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا مەسعود بارزانی جارێکی تر خۆی بۆ سەرۆکایەتی هەرێم کاندید ناکاتەوە.
هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتی بە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکاییی ڕاگەیاندووە: "پارتی هەوڵدەدات تا مانگی سێی ساڵی داهاتوو چارەسەری قەیرانەکان بکات و ئەگەر دەخەکەش چارەسەر نەبوو، ئەوا بارزانی خۆی بۆ خولی داهاتوی هەڵبژاردنەکان کاندید ناکاتەوە".
بە وتەی هێمن هەورامی، دۆخی ئێستا بەراورد بە ساڵی 1994، لەڕووی سیاسیەوە گەشەی کردووە، چونکە لەو ساڵەدا بەهۆی بوونی کێشە سیاسیەکان شەڕی ناوخۆی دروستبوو، بەڵام لە ئێستادا کێشە سیاسیەکان وەکو خۆیان ماونەتەوە و ڕوبەڕوبونەوەی چەکداریان لێنەکەوتووەتەوە.
بەهۆی پەکخستنی پەرلەمان و نەگەیشتن بە رێککەوتنێک بۆ چارەسەکردنی دۆخەکە و پیادەکردنی سیستمی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران، دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێم ئێستا لە قەیرانێکی گەورەدایە و لایەنەکانیش لە هەموو کات زیاتر لە یەک دوورن، لەم چەند رۆژەی دواییشدا بارزانی پێشنیازێکی بۆ لاینەکان پێشکەش کرد لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی سەرۆکایەتی و حکومەتی نوێ و گۆڕینی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەو پێشنیازەش لەلایەن زۆرینەی لایەنەکانەوە پێشوازی لێکراو بزووتنەوەی گۆڕانیش وەڵامی پەیامەکەی بارزانی دایەوە و ڕایگەیاند کە بزوتنەوەکە لە پێناو چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی و دابینکردنی بژێوی هاوڵاتیان و سەرلەنوێ داڕشتنەوە و ڕێکخستنەوەی پرۆسەی سیاسی و حوکمڕانی لە هەرێم، ئامادەی هەموو هەنگاوێکی کرداری و ڕاستەقینەیە و بۆ ئەم مەبەستەش بە پرۆژەوە بەشداری لەو هەوڵەدا دەکات.