هەوڵی پارتی بۆ وتووێژ لە گەڵ پارت و لایەنەکانی هەرێم
به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى پرسى کێشه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، شاندێکی پارتى دیموکرات سه‌ردانى سه‌رجه‌م حزبه‌کان ده‌کات.
شاندێکی پارتی دیموکراتیی کوردستانی عێراق که "فازڵ میرانی" سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسیى پارتى دیموکراتیى کوردستان سه‌رپه‌رشتی ده‌کات، سه‌ردانی حزبه‌کان ده‌کات و دواتر له گه‌ڕێکی تری سه‌ردانه‌کان، نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆکی پارتى دیموکراتیى کوردستان سه‌رپه‌رشتی ده‌کات و هه‌ردوو گه‌ڕی سه‌ردانه‌کان، بۆ دانوستان و تێکگه‌یشتنه له نێوان هه‌موو حزبه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر بچنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و حزبه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کۆ ببنه‌وه و ته‌نگژه‌کانی هەرێمی کوردستان چاره بکه‌ن.
به گوێره‌ى راپۆرتی ماڵپەڕی "وشه" ، سه‌ردانه‌که‌ى پارتى دیموکراتى کوردستان له ڕۆژى دووشه‌مەوە ده‌ست پێ ده‌کات، سه‌ره‌تا له هه‌ولێر ده‌بێت و له هه‌فته‌ی داهاتووش ده‌چنه سلێمانی.
ئه‌م پێشڤه‌چوونانه دوای په‌یامه‌که‌ی مه‌سعوود بارزانی بۆ ڕای گشتی دێت که داوای له هه‌موو حزبه‌کان کرد جارێکی تر بچنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که (سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان و حکوومه‌ت) سه‌رله‌نوێ دامه‌زرێننه‌وه.
ساڵح ژاڵه‌یى سه‌رۆکى جڤاتى نیشتمانیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ، پێشوازیی گۆڕانی لەم هەوڵەی پارتی راگەیاندووە .