یه‌کێتی زانایانی ئاینیی : دوو تۆمەتباری کوشتنی مامۆستا هۆشیار دەستگیرکران
ئیحسان رێکانی سه‌رۆکی لقی دهۆکی یه‌کێتی زانایانی ئاینیی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاشکرایکرد، به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له رووداوی کوژرانی مامۆستا ئاینییه‌که‌ی هه‌ولێر دوو که‌س ده‌ستگیرکراون.
سەرباری ئەوە ، "تاریق نوری"به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتیی هه‌ولێر له‌لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی "خه‌ندان " نه ئاماده‌بوو ده‌ستگیرکردنی ئه‌و دوو که‌سه ره‌تبکاته‌وه نه پشتڕاستی بکاته‌وه.
وتیشی "لێکۆڵینه‌وه‌کان قۆناغی ئاستێکی باشی بڕیوه، له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان بۆ رای گشتی ئاشکرا ده‌که‌ین".
کاتژمێر 10:30ی شەوی 22ی ئەم مانگە، هۆشیار ئیسماعیل پێشنوێژ‌و وتاربێژی مزگەوتی حاجی عومەر بندیان لەهەولێر کە بەرپرسی ناوەندی زانایانی یەکگرتوو بووە لەپایتەخت، لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا بەدوو فیشەک بەسەختی بریندارکراو دواتر لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
کوژرانی ئەو مامۆستا ئاینییەی هەولێر، لەنێوخۆی هەرێمی کوردستاندا کاردانەوەی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا.