دۆزرانەوەی دوو گۆڕی بەکۆمەڵی ئێزدییەکان لە باکووری عێراق
تشرینی دووهم 28, 2016 06:50 Asia/Tehran
سەرچاوە عێراقیەکان باسی دۆزرانەوەی دوو گۆڕی بەکۆمەڵ لە باکووری عێراقیان کرد کە هەژەدە تەرمی تیادا چاڵ کراوە.
بە پێی نووسینی ڕۆژنامەی واوەناوچەیی قودسی عەرەبی،(مەحمی خەلیل) قایم قامی شەنگال ڕایگەیاند: دوو گۆڕی بەکۆمەڵ لە ئاوایی (ام الشبابیک) لە ڕۆژئاوای شەنگال دۆزراوەتەوە کە لە هەر کامەیاندا نۆ تەرم چاڵ کراوە.
ئەم بەرپرسە عێراقییە ڕاشیگەیاندووە: بە دۆزرانەوەی ئەم دوو گۆڕە ژمارەی ئەو گۆڕانەی وا لە کاتی سەندنەوەی ئەم ناوچەیە هەتا ئێستا لە شەنگال دا دۆزراونەتەوە گەییشتوونەتە 29 گۆڕ.
بەقسەی ئەم بەرپرسە، لەم 29 گۆڕە بەکۆمەڵەدا لانیکەم 1600 تەرم چاڵ کرابوون.
داعش لە کاتی دەست گرتن بە سەر شاری شەنگال دا ژمارەیەکی زۆر لە ئێزدییەکانی ڕفاندن و یان کوشتنی.