گۆڕان ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ پارتی وتووێژ بکا
ڕێبه‌رێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ئاماده‌بوونی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان جه‌ختی کرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی شه‌فه‌ق نیووز، مه‌نسوور ئه‌نوه‌ر به‌گ ئه‌ندامی کۆنگره‌ی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: گۆڕان په‌یامه‌که‌ی ئه‌مدواییه‌ی مه‌سعوود بارزانی له‌سه‌ر کشانه‌وه له پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی به وردی تاوتوێ کردووه و هه‌ندێ خاڵی وردی تێدا دۆزیوه‌ته‌وه و هه‌ر بۆیه‌ش بێگومان له‌مباره‌وه له‌گه‌ڵ پارتی گفتوگۆ ده‌که‌ین.
مه‌نسوور ئه‌نوه‌ربه‌گ سه‌باره‌ت به کات و ساتی گفتوگۆکانی داهاتووی نێوان ئه‌و دوو پارته وتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بارزانی داوای له پارته‌کان کردووه کۆببنه‌وه به‌ڵام پارتی بۆ کاتی ئه‌نجامدانی گفتوگۆکان ده‌ره‌تانی به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئێمه‌ش چاوه‌ڕێین پێوه‌ندیمان پێوه بکه‌ن.