یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی ئێراق : پارتی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی هەرێم جددی نییە
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی ئێراق وتی: پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق هیچ گەڵاڵەیەکی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی سیاسی لە هەرێم نییە و لەم بارەوە مکوڕ و جیددی نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس ئەبووبەکر هەڵەدنی، دوای چاوپێکەوتنی نێوان شاندێک لە پارتی و یەکگرتووی ئیسلامی ، وتی : پارتی دیموکرات بە پێچەوانەی ئیدیعاکانی خۆی سەبارەت بە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی سیاسی هەرێمی کوردستان هیچ گەڵاڵەیەکی لەم بارەوە پێشکەش نەکردووە.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق حەوتەی ڕابردوو لە پەیامێک دا داوای کۆبوونەوەیەکی گشت داگری پارتەکانی هەرێمی کرد بە مەبەستی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی سیاسی و پارتی بە ڕێبەرایەتی بارزانیش ڕایگەیاند کە بۆ داکۆکی کردن لەم پەیامە و بەمەبەستی جێبەجێ کردنی ، لیژنەیەکی بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ پارتەکانی هەرێم پێکهێناوە .
ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی بە ئاماژەدان بەمەی کە خاڵە باسکراوەکان لە پەیامی بارزانیدا پێویستی بە لێکدانەوەی ورد هەیە لەوان میکانیزمەکانی گۆڕینی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتی :بەڵام شاندی پارتی لە دیدار لەگەڵ یەکێتی هیچ گەڵاڵەیەکی نوێیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پێشکەش نەکرد و بەنیاز نین لەم بارەوە هەوڵێکی بەبڕشتانە بدەن.
ئەبووبەکر هەڵەدنی وتی هۆی پەیامی بارزانی ئەمەیە کە ناوبراو لەبەر وشداری ئەمریکا سەبارەت بە ڕەوشی ئاڵۆزی هەرێم هەستی بە مەترسی کردووە و لەلایەکی دیکەشەوە ڕەنگە پارتی بەنیازی کات بەفیڕۆدان هەتا هەڵبژاردنی هەرێم بێت چونکە یەکێک لە ڕێبەرانی پارتی ڕایگەیاندووە ئەگەر ڕێککەوتن لەنێوان پارتەکانی هەرێم نەکرێت چاوەڕوانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو دەبن.