کاردانەوە نیشان دان بە ئامادەیی ڕاگەیاندنی بارزانی بۆ کشانەوە لە دەسەڵات
نوێنەری پەرلەمانی ئێراق سەر لە لیستی گۆڕان ئامادەیی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ کشانەوە لە دەسەڵات بە پڕۆپاگەندەیە کی سیاسی وەسف کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، سروە عەبدولواحد، نوێنەری پەرلەمانی ئێراق سەربە لیستی بزووتنەوەی گۆڕان ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی تجاە پرس هەوڵی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراقی سەبارەت بە ئامادەیی بۆ کشانەوە لەم پۆستە بە ناڕاست زانی و وتی : لەسای سەرۆکایەتی ناڕەوای خۆی بەسەر ئەم ناوچەیە، لەسەردانی دا بۆ ئیمارات درۆودەلەسەی زۆر سەبارەت بە قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێ .
عەبدولواحد داخرانی دامەزراوەکانی یاسایی لە هەرێمی کوردستان و دیاریکردنی جێگر بۆ بارزانی لە نموونەی گرفتەکانی ئەم ناوچەیە زانی و وتیشی : ئەمە ئەرکی پەرلەمانی خۆجێیی هەرێمی کوردستانە کە دەبێ کەسایەتیگەلێکی شیاو بۆ سەرۆکایەتی ئەم ناوچەیە هەڵبژێرێ.
بەرلەمە پارتی یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق لە بەیاننامەیەک دا بە ئاماژەدان بە پەرەسەندنی قەیرانی سیاسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایانگەیاند: دەست لە کارکشانەوەی مەسعود بازرانی سەرۆکی ئەم هەرێمە هەنگاوی ئەرێنی و دروست بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بو قەیرانەکانە.
دوای ئەوەی قەیران لە هەرێمی کوردستانی ئێراق توندتر بوو و خۆپیشاندانی دانیشتوانی سلێمانی بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی لە ڕەوشی ئێستا و سیاسەتەکانی بارزانی لێکەوتەوە، ناوبراو بۆ کشانەوە لە دەسەڵات و دیاری کردنی سەرۆکی کاتی هەرێمی کوردستان هەتا بەڕێوە چوونی هەڵبژاردن، ئامادەیی ڕاگەیاند.