وتووێژی بارزانی و بەرپرسی ئەمریکی سەبارەت بە شەڕی مووسڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i267382-وتووێژی_بارزانی_و_بەرپرسی_ئەمریکی_سەبارەت_بە_شەڕی_مووسڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش چاویان بە یەک کەوت و نوێترین گۆڕانکارییەکانی مەیدانیی شەڕ لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی داعشیان لێک دایەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 04, 2016 04:20 Asia/Tehran
  • وتووێژی بارزانی و بەرپرسی ئەمریکی سەبارەت بە شەڕی مووسڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش چاویان بە یەک کەوت و نوێترین گۆڕانکارییەکانی مەیدانیی شەڕ لەگەڵ تاقمی تیرۆریستیی داعشیان لێک دایەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق و بێرت مەک گورک لە چاوپێکەوتنی ڕۆژی شەممەیان دا وێڕای  لێکدانەوەی پێشکەوتنە بە دەست هاتووەکان لەشەڕی  ئازاد کردنی مووسڵ لە دەستی داگیرکەرانی مووسڵ و  ڕەوشی مەیدانیی لەبەرەکانی شەڕ بە دژی تیرۆریستان لە پارێزگەی نەینەوا، لەسەر درێژەی هاوکاری سەربازیی دوو لایەنە پێداگرییان کرد  .

لەم دیدارەدا سەبارەت بە هەماهەنگی و هاوکاری نیزیکی هێزی پێشمەرگەی کورد و سوپای ئێراق لە چوارچێوەی شەڕی ئازادکردنی مووسڵ وتووێژ کرا .

ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ  ئوکتوبەری ڕابردوو بە هەماهەنگی  هێزی پێشمەرگە  و هێزی ئێراقی  دەستپێکرا و تائێستا ناوچەگەلێکی زۆر لە دەستی داعش ئازاد کراون و هێزی ئێراقی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی مووسڵیش پێشکەوتنی باشیان بە دەست هێناوە.

بەم حاڵە هاوپەیمانیی ڕۆژاوایی بە تایبەتی ئەمریکا هەوڵ دەدات وابنوێنێ کە لەم ئۆپراسیۆنە دەورێکی کاریگەری گێڕاوە.