سێزدە کوژراو و بریندار لە تەقینەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق
تەقینەوە لە سلێمانی لانیکەم سێزدە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی پرس تی وی ئەم تەقینەوانە دوای ئەوە ڕووی دا کە سێ بۆمب دانەر پشتوێنی تەقینەوەی خۆیان لە بەنداوی دەربەندیخانە لە سلێمانی تەقاندەوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی هێزەکانی کورد، دوو بۆمب دانەر دوای تەقاندنەوەی پشتوێنی تەقینەوەیی خۆیان لەبەردەم ماڵی گوندنشین لە بەشی دەربەندیخانە کوژران . بۆمب دانەری سێیەمیش لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزی ئاسایشی کوژرا .
دوابەدوای ئەم تەقینەوە تێکهەڵچوونی چەکدارانە لەنێوان هێزی ئاسایشی کورد و تیرۆریستان لەم ناوچەیە ڕووی دا .
هەرلەم حاڵەدا یەکەی دەهەمی بزووتنەوەی بەدر سەربە حەشدی شەعبی پەلاماری تاقمی داعش بۆسەر گوندی عەینوحەسان لە نیزیکایەتی فڕگەی تەلەعفەریان پووچەڵ کردەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی سومەریە نیوز لەم ئۆپراسیۆنە زیانێکی قورس لە هێزی تەکفیری کەوتووە.
هەرلەم حاڵەدا سەرچاوەکانی پزیشکی باسی کوژرانی نۆ کەس و بریندار بوونی یازدە کەسی دیکەیان کرد لە پەلاماری ئاسمانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی دژە داعش لەبەشی ڕۆژاوایی قائم لە ئێراق .
بەوتەی ئەم سەرچاوەیە قوربانییەکان ئەندامانی بنەماڵەیەک بوون .