بەسەرچەشن دانانی ئەزموونەکانی ئێران لەمەڕ میدیاوە لە هەرێمی کوردستانی ئێراقدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i267664-بەسەرچەشن_دانانی_ئەزموونەکانی_ئێران_لەمەڕ_میدیاوە_لە_هەرێمی_کوردستانی_ئێراقدا
سەندیکای ڕۆژنامەوانانی کوردستانی ئێراق خوازیاری دەکارگرتنی ئەزموونەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبواری میدیادا بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 05, 2016 13:02 Asia/Tehran
  • بەسەرچەشن دانانی ئەزموونەکانی ئێران لەمەڕ میدیاوە لە هەرێمی کوردستانی ئێراقدا

سەندیکای ڕۆژنامەوانانی کوردستانی ئێراق خوازیاری دەکارگرتنی ئەزموونەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبواری میدیادا بوو.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، کاروان ئەنوەر سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەوانانی پارێزگای سلێمانی لەهەرێمی کوردستانی ئێراق کە هاوڕێ لەگەڵ شاندێکی١٦کەسیی لە ڕۆژنامەوانانی ئەو پارێزگایە سەردانی تارانی کردووە، میدیا ئێرانیەکانی بە سەرکەوتوو و خاوەن شێوازی تایبەت زانی و لەبارەی ئاگاداریی لە کردەوەی تاران لەبواری میدیاوە هۆگری خۆی دەربڕی.

سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەوانانی سلێمانی، ئاشنابوونی زیاتری ڕۆژنامەوانانی کوردستانی ئێراق لەگەڵ میدیا ئێرانییەکانی لە ئامانجەکانی سەفەر بۆ تاران ناوبرد.

کاروان ئەنوەر، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لەمەڕ کرانەوەی نووسینگەی گۆڤاری جامی کوردی لە پارێزگای سلێمانی وتی: ئەو گۆڤارە ئێرانییە بووەتە مایەی گەشەی پەیوەندییە فەرهەنگی و چاندییەکان.

سەید مالک هاشمی، وابەستەی فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانیش پێشوازی کرد لە داوای سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەوانانی سلێمانی بۆسەردانی زیاتریان بۆ ئێران بەمەبەستی دانیشتن لەگەڵ میدیا هەواڵییەکان و کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونەکانی ڕۆژی کەشی میدیایی.

حەڤدە کەس لە بەرپرسانی چاپەمەنی و ڕۆژنامەگەریی سلێمانی دوێنێ یەکشەممە سەردانی ئێرانیان کرد.

لەو سەفەرە دە ڕۆژییەدا بەرپرسانی میدیاو ڕۆژنامەکانی سلێمانی ئێراق سەردانی ژمارێک میدیا و هەواڵدەریی فەرمی وهەروەها ناوەندە زیارەتی و گەشتیارییەکانی ئێران دەکەن.