پێشنیاری کەری بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەشداریی نەیاران لە داڕشتی دەوڵەتی بە تاکە ڕێگای کۆتایی هاتنی قەیرانی سووریا زانی.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، جان کەری وەزیرکاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا لە ناوەندی توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ڤاشێنگتۆن دا جەختی کرد: قەیرانی سووریا ڕێگاچارەی سەربازییانەی بۆ نییەو هەتا ئەو کاتەی کە حەڵەب ئامانجێکی سەربازییەو لایەنەکانی قەیرانەکە کێشەیان لە سەرە، شەڕی ئەم وڵاتەش کۆتایی پێ نایە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی : دەبێ لەم ڕاستییە تێ بگەین کە بەبێ بوونی تێگەییشتنێکی سیاسی و بەشداریی نەیاران لە دام و دەزگا دەوڵەتییەکانی سووریا ئەم شەڕەش کۆتایی نایەت.
کەری بانگەشەی کرد: ئێمە بۆ خۆ تێ گەیاندن لە دانوستانەکان سەبارەت بە ڕەوتی سیاسیی گواستنەوەی دەستەڵات ئامادەین و سەرۆک کۆماری سووریاش بەشێک لەم ڕەوتە دەبێت.
ناوبراو ئەو باوەڕەشی ڕاگەیاند کە: ئەگەر بێت و ئاوا ڕەوتێک پراکتیزە بکرێت، جەماوەری سووریا دەتوانن لە بارەی هەڵبژاردنی ڕێبەرانی خۆیانەوە بڕیار بدەن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای ئاماژەکردن بە بەردەوامیی دانوستان و ڕاوێژەکان لە ژێنێڤ وتیشی: چارەسەریی سیاسییانەی قەیرانی سووریا هێشتاش هەر ڕێی تێ ئەچێ.