وردەکاریەکانی مووچەی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە بووجەی 2017ی ئێراق
یەکێک لە نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی ئێراق ڕایگەیاند کە بۆ یەکەمجار لە بووجەی ئێراق نوێنەرانی کوردی توانیویانە دانی مووچەی هێزی پێشمەرگە وەک بەشێک لە هێزەکانی بەرگری ئێراق لە یاسای بووجەی ئەو وڵاتە دابنێن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس مەسعوود حەیدەر نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی ئێراق ڕایگەیاند کە نوێنەرانی کورد دوای چەندین کاتژمێر وتووێژ توانیان مادەی 8 بڕگەی 5 یاسای بووجەی 2017 سەبارەت بە بووجەی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق پەسەن بکەن .
بە پێی وتەی مەسعوود حەیدەر و بە گوێرەی ئەو بڕگە یاساییە هێزی پشمەرگە بەشێک لە هێزەکانی بەرگریکاری ئێراق دێتە ئەژمار و بووجەی ئەو هێزانە لە بووجەی هێزە زەوینیەکانی ئەرتەشی ئێراق دابین دەکرێت و دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ وەرگرتنی بووجەی پێشمەرگە لە دەوڵەتی ناوەندی ئێراق خاوەنی دەسەڵاتداریەتی یاسایی بووە .
ناوبراو وەبیریشی هێنایەوە کە دەوڵەتی هەرێم بۆ وەرگرتنی 17 لە سەدی بووجەی هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێراق بۆ هێزی پێشمەرگە و یان داخوازی بووجە بە پێی ژومار ی هێزی پێشمەرگ ئازادە .