چوونەدەری دە کۆمپانیای مەزنی نەوتی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i269323-چوونەدەری_دە_کۆمپانیای_مەزنی_نەوتی_لە_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
لانیکەم دە کۆمپانیای مەزنی نەوتی لەبەر جێ بەجێ نەکرانی داواکاریەکانیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوت لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو لە هەرێم چوونەدەر .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 14, 2016 12:44 Asia/Tehran
  • چوونەدەری دە کۆمپانیای مەزنی نەوتی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق

لانیکەم دە کۆمپانیای مەزنی نەوتی لەبەر جێ بەجێ نەکرانی داواکاریەکانیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوت لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو لە هەرێم چوونەدەر .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق و ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە گشتیەکانی هەرێم کە بەرپرسی گشت چالاکییە نەوتییەکانی هەرێمن، لەساڵانی ڕابردوودا رایانگەیاند کە هەولێر دەتوانێ بە دەسپێکردنی چالاکییەکانی کۆمپانیا مەزنە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان و هەڵێنجان و فرۆشی ڕاستەوخۆی نەوت، داهاتی قورس و سەربەخۆیی ئابووری بەدەست بێنێ و لەو ئاراستەدا ژمارێک گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیا بەناوبانگەکانی جیهانی گرێدرا.
 بەڵام ئێستا و لەبەر جێ بەجێ نەکرانی داواکارییەکانی ئەو کۆمپانیانە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و گۆڕانی بارودۆخ بۆ وێنە، شەڕی داعش و داکشانی نرخی جیهانی نەوت، قازانجی ئەو کۆمپانیایانە کەمتر لەڕادەی پێش بینی کراو بووەو زۆرێ لەو کۆمپانیانە چالاکییەکانیان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم ڕاگرتووەو لەوێ چوونەدەر.

بەشگەکانی وەک، DNO، ئێکسۆل مۆبیل، لە سێ کێڵگەی نەوتی سلێمانی، شۆرۆن لە کێڵگەی نەوتی ڕوفیا لە هەولیر، ئاورین لە کێڵگەی نەوتیی بەردەڕەش، مۆڵ لە دوو کێڵگەی نەوتی چالاکییەکانیان ڕاگرتووەو لە هەرێم چوونەتەدەر.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، حکومەتی هەرێم بە بەڕێوەبردنی دانیشتنی نەوت و گازی هەرێم لە لەندەن ، بەدانی ئیمتیازگەلێک هەوڵی ئەوەی بوو متمانەی بەشگە نەوتییەکان ڕابکێشێ و بیانگەڕێنێتەوە بۆ بازاڕی کاروچالاکی نەوتی هەرێم بەڵام کۆمپانیای DNO رایگەیاندووە کە تەنیا بەدرانی داواکارییەکانی بەشگە نەوتییەکان لەلایەن حکومەتەوە، متمانەیان لا سازدەبێتەوە.

ئەو کۆمپانیایە پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەگەر هەرێم بەرهەمی نەوتی خۆی لەڕۆژدا بۆ ١٠٠ هەزار بەرمیل زیاد بکات، داهاتەکانی لەساڵدا ١٠٠ ملوێن دۆلار زیاد دەکا.

بەپێی ئاماری ڕاگەیێندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەئێستادا لەهەرێم زیاتر لە پەنجاو شەش کێڵگەو بیری نەوتی چالاک هەیە کە ٣٣ کۆمپانیای جیهانی لەماوەیەکی کورتدا چالاکییەکانیان لەو کێڵگانە دەسپێکرد، بەڵام لە دوو ساڵی رابردوودا لانیکەم دە کۆمپانی، چالاکی خۆیان لە ١٩ کێڵگە راگرتووە.