ژنانی ئێزدی بەرەوەی خەڵاتی ساخارۆف خوازیاری سزادرانی ڕێبەرانی داعشی بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i269344-ژنانی_ئێزدی_بەرەوەی_خەڵاتی_ساخارۆف_خوازیاری_سزادرانی_ڕێبەرانی_داعشی_بوون
دوو ژنی ئێزدی هەڵاتووی دەست گرووپی ڕەشەکوژی داعش کە پێشتر لەلایەن یەکیەتی ئوروپاوە خەڵاتی ساخارۆفیان پێ بەخشرابوو لەمیانەی لێدوانێکدا داوایان لە ئوروپا کرد ڕێبەرانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەبەر ئەنجامدانی دڕندەکارییی وەک ڕەگەزکوژیی دادگەیی بکرێن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 14, 2016 13:15 Asia/Tehran
  • ژنانی ئێزدی بەرەوەی خەڵاتی ساخارۆف خوازیاری سزادرانی ڕێبەرانی داعشی بوون

دوو ژنی ئێزدی هەڵاتووی دەست گرووپی ڕەشەکوژی داعش کە پێشتر لەلایەن یەکیەتی ئوروپاوە خەڵاتی ساخارۆفیان پێ بەخشرابوو لەمیانەی لێدوانێکدا داوایان لە ئوروپا کرد ڕێبەرانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەبەر ئەنجامدانی دڕندەکارییی وەک ڕەگەزکوژیی دادگەیی بکرێن .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرانسە، نادیا موراد و لامیا حاجی بەشار هەروەها داوایان لەئوروپا کرد، پرسی وەرگرتنی ٥٠٠ هەزار پەناخوازی ئێزدی لەئێراق تاووتوێ بکەن.

ئەو دوو کەسە، ئەو لێدوانانەیان کاتی وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆف لەشوێن پەرلەمانی ئوروپا لە ستراسبورگی فەڕانسە هێنایەئاراوە.

حاجی بەشار کە لەکاتی هەڵاتن لەدەست تیرۆریستانی داعش بەسەر مینێک داکەوت و دەم و چاوی بەتوندی بریندار بوو و چاوێکیشی لەدەست دا، هاوڕێی برابچوکەکەی کە ڕۆژێک پێش وەرگرتنی ئەو خەڵاتە لە ڕۆژی سێ شەممە توانیبووی چاوی پێی بکەوێ، لەو ڕێوڕەسمەدا ئامادە بوو.

نادیا مورادی ٢٣ ساڵانیش خوازیاری هێنانەدی بڕێک ناوچە لەژێر چاودێری کۆمەڵگای جیهانی لە ئێراقدا بووە، وتی کە ئوروپا بە هێمای مرۆڤایەتی دەزانێ. ئەو دوو کەسە لەکاتی وتاردانەکەیان نەیانتوانی پێش بەفرمێسک و گریانیان بگرن.