پارلمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامی : دەسەڵاتداریی هەرێمی کوردستان درۆکەی لەبارەی داهاتە نەوتیەکان ئاشکرا کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i269350-پارلمانتارێکی_کۆمەڵی_ئیسلامی_دەسەڵاتداریی_هەرێمی_کوردستان_درۆکەی_لەبارەی_داهاتە_نەوتیەکان_ئاشکرا_کرد
"سۆران عومەر"ی نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لەمیانەی بابەتێک لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند ؛ ئەو ئامارانەی حکومەتی هەرێم لەمەڕ داهاتە نەوتی و ناوخۆیەکانی هەرێم لەدوابەیاننامەکەی دا بڵاوی کردەوە بەئاشکرا ئەوە پێشان ئەدات کە ئامارەکانی پێشووی حکومەت ناڕاست و درۆ بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 14, 2016 13:24 Asia/Tehran
  • پارلمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامی : دەسەڵاتداریی هەرێمی کوردستان درۆکەی لەبارەی داهاتە نەوتیەکان ئاشکرا کرد

"سۆران عومەر"ی نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لەمیانەی بابەتێک لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند ؛ ئەو ئامارانەی حکومەتی هەرێم لەمەڕ داهاتە نەوتی و ناوخۆیەکانی هەرێم لەدوابەیاننامەکەی دا بڵاوی کردەوە بەئاشکرا ئەوە پێشان ئەدات کە ئامارەکانی پێشووی حکومەت ناڕاست و درۆ بوون .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، نابراو ئاماژەی بەوە کرد کە، حکومەت، پێشتر پێی لەسەر ئەوە دادەگرت کە داهاتە نەوتی و ناوخۆییەکانی هەرێم ، دابینکەری خەرج وبەرجەکان نییەو هەرێمی کوردستان لەبەر نەبوونی بودجە، بەملیاران دۆلار قەرزدارە. ئەوە لەکاتێکدایە کە لەبەیاننامەی ئەم دواییەدا ڕایگەیاندووە کە ئەو داهاتە نەوتییانە لەڕادەی خەرج و بەرجی مانگانەش زیاترە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیارەتی کرد لەگەڵ کردەی فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی ئێراق  لەمەڕ ڕادەست کرانی نەوتی هەرێم بە بەغداو وەرگرتنی بەرەبەشی بودجەی هەرێم لە حکومەتی ناوەندیی ئێراق، لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە داهاتەکانی هەرێم لە فرۆشی ڕاستەوخۆی نەوت بە دەرەوە زۆر زیاترە لە وەرگرتنی بەرەبەشی بودجە لە حکومەتی ئێراق لەهەمبەر ڕادەستکرانی نەوت.

ئەوە لەکاتێکدایە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر ڕایگەیاندبوو کە داهاتە نەوتی و ناوخۆییەکانی هەرێم ، دابینکەری خەرج وبەرجەکان ناکا و بۆیە، مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران نادرێ.