نێچیرڤان بارزانی: بەڕێوەبردنی شاری مووسڵ دژوارترە لە ڕزگارکردنەکەی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i269368-نێچیرڤان_بارزانی_بەڕێوەبردنی_شاری_مووسڵ_دژوارترە_لە_ڕزگارکردنەکەی
سەرۆکی دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند؛ بەڕێوەبردنی مووسڵ دژوارترە لە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 14, 2016 16:00 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی: بەڕێوەبردنی شاری مووسڵ دژوارترە لە ڕزگارکردنەکەی

سەرۆکی دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند؛ بەڕێوەبردنی مووسڵ دژوارترە لە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) ، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند؛ دەبێ ڕێککەوتنێکی سیاسی بکرێ لەنێوان گرووپە ئێراقییەکان و چین و توێژە جیاجیاکانی موسڵ پاش ڕزگارکرانی چوونکە ڕزگارکرانی لەباری سەربازی زۆر هاسانە بەڵام لەپاڵ ئەوەدا دەبێ گرینگی بە کەرتی کۆمەڵایەتی وپێکەوە ژیانیش بدرێ بەڵام بەداخەوە نیەت و ئامانجی جیددی و ڕاستەقینە لەئارادا نییەو ئەو بابەتە پشت گوێ خراوە.

ناوبراو لە کۆنفرانسی سازان و پێکەوەژیان کە ڕۆژی ڕابردوو لە هەولێر کاری خۆی دەسپێکرد، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی کە ئەزموونی سەکەوتووی پێکەوەژیان لەهەرێمی کوردستان، جیهانی سەرسووڕماو کردووە. بۆیە دەبێ بەرپرسایەتیەکی مەزن لەئاراستەی بەهێزکرانی پێکەوەژیان لەدژ بیرۆکەی تیرۆریستیدا بگرینە ئەستۆ.

ناوبراو بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە حکومەت و هەموو لایەنەکان دەبێ هەڵگری ئەو پەیامە بن کە ڕێگە نادەن کولتوری پێکەوەژیان خەوشدار بکرێ ، ئاماژەی کردە گرینگی بەرەنگاربوونەوەی ئەندێشە نگریسەکانی داعش لەئاراستەی دەستەبەرکرانی دووپات نەبوونەوەی دەرکەوتنی گرووپ گەلی هاوشێوەی داعش لەداهاتوودا، و وتی: کەسایەتییە دینییەکان بەرپرسایەتی هاندان بۆ پێکەوەژیانی گرووپ و لایەنە جیاجیاکانیان لەئەستۆیە.