هەولێر جارێکی دیکە بوودجەی٢٠١٧ی ئێراقی ڕەت کردەوە
وتەبێژی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئاماژە بەوەی کە بەرەبەشی دیاریکراو بۆ هەرێمی کوردستان لەبڕە بودجەی ئێراقدا بەڕادەی پێویست نییەو لەدژ بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستانە، وتی کە هەولێر، یاسای بودجەی٢٠١٧ی ئێڕاق ڕەت دەکاتەوە.
سفین دزەیی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئانادۆڵی وتی: ئەو بڕە پارەی لە یاسای بودجەی٢٠١٧ی ئێراق بەسەر هەرێمدا سەپێندراوە، بەشی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم ناکاو قەت لەئاراستەی بەرژەوەندییەکانی هەرێمدا نییە، بۆیە ئێمە ئەو بودجەیە ڕەت دەکەینەوە.
وتەبێژی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی کە هەولێر بەمەبەستی دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان خوازیاری تەعامولی شیاوتری بەغدا لەگەڵ هەرێم بووە.
ناوبرا ئاماژەی کردە ڕێککەوتنە ئەنجامدراوەکانی پێشووی نێوان هەولێر وبەغدا کە جێ بەجێ نەکراون، و وتی کە ئێستاش، هیچ دەستەبەریەک بۆ پێبەندیی و ئیلتزامی بەغدا بە ڕێککەوتنە ئابوورییەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا لەئارادانییە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە بوودجەی دیاریکراو بۆ هەرێم، لە بودجەی ٢٠١٧ی ئێراقدا ، خەرج و بەرجەکانی هەرێم بەتایبەت دانی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران دابین ناکا، چەندین جار نەیارەتی لەگەڵ ئەو یاسایەدا کردو جەختی لەوە کردەوە کە ئەرکمەند نابێ بە جێ بەجێ کردنی ڕێککەوتنەکان بەشێوەی یەکلایەنە.