مەسعود بارزانی ئامادەی وازهێنان لە سەرۆکایەتی کوردستانی ئێراقە
نوێنەرێکی ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە وتی: مەسعود بارزانی ئامادەی کشانەوە لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە.
ماجد شنگالی لەنوێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئەینەی ئێراق وتی: مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق، لەدەسەڵات کشانەوەی وەک دەسپێشخەرییەک بۆ چارەسەریی قەیرانی سیاسی لەو ناوچەیە قەبووڵ کردووە.
شنگالی وتی: بارودۆخی سیاسی لەناوچەی کوردستان بۆ گەیشتن بە تەباییەک دژوارەو گرووپ ولایەنە سیاسییەکانی کوردی دەبێ بەرژەوەندییەکانی کوردستانی ئێراق بخەنە سەرووی بەرژەوەندییە حیزبییەکانی خۆیان.
ناوچەی کوردستانی ئێراق پتر لە دوو ساڵە کە بەرەوڕووی قەیرانی سیاسییەو هەردەم لاگران و نەیارانی مەسعود بارزانی خۆپێشاندان دەکەن.
نۆڤمبەری ڕابردوو نەیاران داوایان لە بارزانی کرد هەتا لەدەسەڵات بکشێتەوەو کاتی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی خۆجێی دیاری بکاو بارزانی وتبووی؛ پارت ولایەنەکان دەبێ لەسەر پێکهێنانی حکومەت ڕێککەون و کەسێکی دیکە بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەتا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان، دەسنیشان بکەن.
داخرانی پەرلەمانی ناوچەی کوردستانی ئێراق لە ئۆکتۆبری٢٠١٥وە لەبەر ناکۆکی سیاسی لەسەر خولی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، گیروگرفتە ئابووری و سیاسییەکانی ئەو ناوچەی ئاڵۆز کردووە.