هەناردە بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق گەییشتە 34 میلیۆن لیتر
کانونی یهکهم 20, 2016 05:16 Asia/Tehran
بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانیی بلاو کردنەوەی بەرهەمە نەوتییەکانی هەرێمئ کوردستانی عێراق . باسی لە هەناردەی 34 میلیۆن لیتر بەرهەمی نەوتیی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق بە نرخی ناپاوەجێی سنوریی کرد.
بە پێی راپۆرتی شانا ، فەرەیدون یاسمی ، بە ئاماژە بە پەرە سەندنی ژێرخانەکان لە دامەزراوەکانی ئەنباری ئەوتی سنە بۆ ناردنی سووتەمەنیی و هەناردەی بەرهەمە نەوتییەکان ، وتی : دابین و دابەش کرانی رۆژانە زیاتر لە 6 میلیۆن لیتر بەرهەمی نەوت لە ئاستی پاریزگای کوردستان دا بە 226 دەزگای نەوت هەڵگر نیشاندەری رۆڵی گرینگی کۆمپانیاکانی هەڵگرتن و گواستنەوە و شۆفیرەکان بە ئاراستەی پەرەسەندن و پشکوتنی پارێزگاکەیە.
ناوبراو راشیگەیاند : دۆخی جوگرافیایی و دژواریی رێگاکانی نێوان ئاواییەکانی پارێزگاش لەسەر گرینگایەتیی و دژواریی کاری دابینی سووتەمەنیی زیاد دەکات.