دایکی پێشمەرگەکان کۆچی دوایی کرد
کانونی یهکهم 20, 2016 05:22 Asia/Tehran
پیرەژنێک کە هەمیشە یارمەتیی دەگەیاند بە هێزەکانی پێشمەرگە لە مەیدانەکانی شەڕ بە دژی داعش لە تەمەنی 71 ساڵیی دا کۆچی دوایی کرد .
بە پێی راپۆرتی ئەفکار نیوز ، دایکە زولەیخا کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق وەک دایکی پێشمەرگەکان دەناسرا پاش تەحەموڵی نەخۆشییەک لە تەمەنی 71 ساڵی دا کۆچی دوایی کرد .
ناوبراو هەمیشە کاری پشتیوانیی لە هێزکانی پێشمەرگە لە مەیدانی شەڕ بەدژی داعشی ئەنجام دەدا و خۆراکی بۆ پێشمەرگەکان لە تەوەرەکانی الکویر ، مخمور ، و الخازر دنارد.
زەلویخە عەبدوڵلا عەبدولرەحمان ، لە دایک بووی ساڵی 1945 لە هەرێمی کوردستان و دایکی 4 کوڕ و 3 کیژ بووە.