رێ و رەسمی شەوی یەڵدا لە هەولێر بەڕێوەدەچێ
وەزارەتی فەرهەنگ و گەنجانی هەرێمی کوردستان رێ و رەسمێکی بە بۆنەی شەوی یەڵدا لە هەولێری ناوەندی هەرێم بەڕێوە دەبات.
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، جەلیل عەباسی ، نووسەر و راوێژکاری کەلتووریی وەزارەتی کەلتوور و گەنجانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی باس نیوز وتی کە ئەو وەزارەتخانەیە رێ و رەسمێک بە ناوی " یەلدا دەکەین بە شوناسی هاوژینی " ، لە کاتژمێر 20 بۆ 24 ی رۆژی سێشەممە لە هۆڵی پێشەوا لە بینای وەزارەتخانە بە بۆنەی شەوی یەڵدا بەڕێوەدەبات.
شەوی یەڵدا یا شەوی چلە یەکێک لە کۆنترین جێژنەکانی نێوان کوردان و ئێرانییەکانە . لەو جێژنەدا ، رێز دەگیردرێ لە درودرێژ ترین شەوی ساڵ و بەدوای ئەمە ، بەرز بوونەوەی رۆژەکان لە بەشی باکووری زەمین کە رێکە لەگەڵ ئینقلابی زستانیی .
یەڵدا بە کاتی نێوان رۆژئاوای 30 سەرماوەز تا بەیانی یەکەمی بەفرانبار دەوترێ.
یەڵدا ووشەیەکی سریانی بە مانای لە دایک بوونە.