کۆبوونەوەی پارتی و بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i270439-کۆبوونەوەی_پارتی_و_بزوتنەوەی_ئیسلامی_کوردستانی_ئێراق
نوێنەرانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق هاوڕەوت لەگەڵ سەرۆکی هەرێم بۆ چارەسەری ناکۆکیەکانی سیاسی لە نێوان پارتە کانی هەرێم ، لەگەڵ بزوتنەوەی ئیسلامی لە شاری سلێمانی دیداریان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 20, 2016 13:07 Asia/Tehran
  •  کۆبوونەوەی پارتی و بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستانی ئێراق

نوێنەرانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق هاوڕەوت لەگەڵ سەرۆکی هەرێم بۆ چارەسەری ناکۆکیەکانی سیاسی لە نێوان پارتە کانی هەرێم ، لەگەڵ بزوتنەوەی ئیسلامی لە شاری سلێمانی دیداریان کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق و سەرۆکی پارتی دیمۆکرات ، لەماوەی حەوتەکانی ڕابردوودا پەیامێکی بۆ چارەسەری ناکۆکییەکانی نێوان پارتە سیاسییەکانی هەرێم بڵاو کردۆتەوە و خوازیاری بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی نێوان پارتەکان بۆ دەسخستنیی ڕێککەوتن بووە .

  دوای بڵاو بوونەوەی ئەم پەیامە کە بەرەو ڕووی پێشوازی پارتەکانی سیاسی بوو ، پارتی دیمۆکراتی کوردستان لیژنەیەکی پێکهێناوە و دیدار لەگەڵ پارتەکانی هەرێمی دەسپێکردووە و دوای دیدار لەگەڵ یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی لە شاری هەولێر ، سەردانی سلێمانی کردووەو لەگەڵ سێ حیزبی بزوتنەوەی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی دیداری کرد . ئەم لیژنەیە لە رۆژی دووشەممە ١٩ی  دیسەمبەر ، لەگەڵ سەرانی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان دیداری کرد . نووسینگەی ڕێبەری  بزوتنەوەی ئیسلامی دوای ئەم دیدارە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوەیەک ڕایگەیاند کە ئەم دیدارە بە ئامادە بوونی عیرفان عەبدۆلعەزیز ڕێبەری حیزب ئەنجام دراوە . هەروەها ڕاگەیاندراوە کە لەم دیدارەدا لایەنەکان لە سەر پێویستیی یەکێتی لە نێوان پارتەکانی هەرێمی کوردستان و هەر وەها پشتگریی  لەو هەوڵانەی کە بەمەبەستی دۆزینەی ڕێگا چارەی دەرباز بوون لە قەیرانەکانیی هەرێم ئەنجام دەگرێت ، جەختیکردووە .

ڕێکخستنی دووبارەی نزامی حۆکمرانی و ئیداری هەرێم و بەدی هێنانی سیستێمێکی حۆکمرانیی بەهێز لە تەوەرەکانی دیکەی ئەو وتووێژانە بووە .