واژۆی ڕێککەوتنێکی ئاسایشتی نێوان هێزەکانی سنوورڤانی ئێران و هەرێمی کوردستان
دوا بە دوای سەفەرێکی وەڤدێک لە هێزەکانی سنوورڤانی ئێران بۆ شاری سلێمانی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنێکی ئاسایشتی لە نێوان ئێران وهەرێمی کوردستان واژۆ کرا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پریس ، ئەمرۆ چوارشەممە وەڤدێک لە هێزەکانی سنوورڤانی ئێران سەردانیی شاری سلێمانی لەهەرێمی کوردستانیان کردووە و لەگەڵ کاربەدەستانیی سنوورڤانی هەرێم دیدار و وتووێژیان کردووە .
سەهەنگ شێرکۆ عەبدوڵا بەرپرسی هێزەکانی سنوور ڤانیی هەرێمی کوردستان لە سلیمانی ، دوای ئەم دیدارە لە پریس کۆنفرانسێک دا ڕایگەیاند ڕێککەوتنێک لە نێوان لایەنەکان لە سەر لە پێشگرتنیی ڕێ وشۆێنی ئاسایشتی زۆرتر لە سنوورە هاوبەشەکان و کۆنتڕۆڵی هەرچی زیاتری ئەم سنوورانە ، دەسکەوتووە . ئەو ووتیشی کە پێش گرتن لە هات وچۆی نایاسایی ، قاچاخی کاڵاو کۆتال ، ساردەمەنی ئەلکۆلی و ماددەی هۆشبەر لە برگەکانی ئەم ڕیککەوتنەی سنوری - ئاسایشتییەیە .