بە تاوانبارناسرانی هەولێر بە قاچاغی ڕۆژانە 750 هەزار بەرمیل نەوتی خاو
ئەندامێکی بەرەی ئیسلاح لە پەرلەمانی نوێنەرانی ئێراق دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی تاوانبار کرد بە قاچاغی ڕۆژانەی نزیک بە 750 هەزار بەرمیل نەوتی خاوو بەرهەمە نەوتیەکان لە ڕێگای سنوورەکانی تورکیاوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ناوەندی نیشتمانی هەواڵی ئێراقی ئێن ئێن سی " زاەێر ئەلعیبادی لە وتووێژێکی ڕۆنامەوانیدا وتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە نزیک بە 750 هەزار ب ەرمیل نەوتی خاوی و بەرهەمەکانی نەوت بە تانکرەکانی نەوت هەڵگر لە ڕێگای سنوورەکانی تورکیا و بە چاودێری فەرمی هەولێر بە ش ێوەی قاچاغ هەناردەی دەرەوە دەکات . ئەلعیبادی وێڕای ئاماژە بەوەی کە دەوڵەتی ناوەندی هیچ جۆرە زانیاریەکی لە ڕادەی نەوتێک کە هەرێمی کوردستان لە چاڵە نەوتیەکانی باکوور بۆ ناو تورکیا قاچاغ دەکات نیە . وتیشی ئەو چاڵە نەوتیانەی سەر بە دەوڵەتی فیدڕاڵە بەڵام هەولێر نەوتی ئەوانە بە ب ێ ڕەزامەندی بەغدا و چاودێری کۆمپانیای بازاڕ دوزینەوەی نەوتی سومو هەناردەی دەرەوە دەکات ناوبراو جەختی کرد کە هەرێمی کوردستان لە داهاتی دارایی زۆری هەیە بەڵام خزمەتگوزاری لە پارێزگاکانی ناوەندی و باشووری ئێراق ڕۆژ بە ڕۆژ ئاڵۆزتر دەبێتەوە .