بەسەرکەوتوو ڕاگەیەندرانی قۆناغی یەکەمی وتووێژەکەی نێوان پارتەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق
نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق (پارتی ) لە پەرلەمانی ئێراق باسی کرد لە سەرکەوتووبوونی قۆناغی یەکەمی وتووێژی نێوان پارتە کوردستانیەکان بۆ دەربازبوون لە قەیرانی هەرێمی کوردستان و نزیککردنەوەی بیروڕای ئەو لایەنانە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس ، ئەشواق جاف لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی " عەین العراق " وتی : یەکەمین خۆلی وتووێژی پارتە کوردستانیەکان بۆ چارەسەری ناکۆکیەکانی نێوان ئەوان و تاواندنی سەهۆڵی پەیوەندیەکانی نێوان پارتەکان کە قۆناغی ئاشتی ناودێر کراوە بە سەرکەوتووییەوە کۆتایی پ ێی هات و لە قوناغی دووهەم بڕیارە پرسی گۆڕینی سەرۆکانی سێ هێز لە هەرێمی کوردستانی دێتە ئاراوە و کەسایەتیەکان بۆ دانانی ئەو پۆستانە دیاری کران . جاف جەختی کرد کە پارتە بەشدار بووەکان لەو وتووێژانە دا هاوکاریەکی زۆر باشیان لە گەڵ پرسی گۆڕینی سەرۆکانی سێ هێز لە هەرێمی کوردستان و دیاری کرانی کەسایەتیەکان بۆ دانانی ئەو پوستانە هەبوو .