نەبوونی متمانە بە هەولێر سەبارەت بەرادەست کردنی زانیاری داهاتە نەوتیەکانی خۆی
ژمارێ لە نوێنەرانی کوردی پارلەمانی عێراق رایانگەیاند کە لە بەشی زانیاریەکانی هاوپەیوەند بە داهاتە نەوتیەکانی هەولێر متمانەیان بە هەرێمی کوردستان نیە .
بە پێی راپۆرتی کورد پرێس ، پارلەمانتارانی کوردی پارلەمانی عێارق و دەوڵەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی لێکدانەوە و وتووێژ سەبارەت بە بودجەی 2017 ی عێراق کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان بەڕێوەبرد و هەندێ لە نوێنەران باسیان لە نەبوونی متمانە بە هەولێر سەبارەت بە رادەست کردنی زانیاریی و ئامارەکانئ هاوپەیوەند بە داهاتە نەوتییەکان کرد .
پاش کۆبوونەوەی هاوبەشی نوێنەران و سەرۆکانی فراکسیۆنە کوردەکانی پارلەمانی عێراق لەگەڵ دەوڵەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر ، ژمارێ لەو نوێنەرانە رایانگەیاند کە لەو کۆبوونەوەیەدا خوازیاری روون بوونی زیاتری دۆسیەی هەناردەی نەوتی هەرێـم و داهاتە نەوتییەکانی بوون.
بە وتەی ئەو نوێنەرانە کە سەر بە فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان ، یەکێتیی نیشتمانیی و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی عێراق و لە لایەنە رازییەکانی بودجەی 2017 ی عێراقن ، ئەوان لەو کۆبوونەوەیەدا هەموو وردیاتی هاوپەیوەند بە یاسای بودجەی 2017 و بەشی هەرێم لەو بودجەیەیەیان شیی کردەوە و لە بەرامبەریشدا ، دەوڵەت زانیاریی و ئامارگەلی هاوپەیوەند بە فرۆشتنی نەوت بۆیان شیی دەکاتەوە.
عەبدولسەتار مەجید ، وەزیری کشت و کاڵی هەرێمی کوردستانی عێراق ، سەر بە کۆمەڵی ئیسلاممیی کە لەو کۆبوونەویەدا ئامادە بووە لەو بارەیەوە رایگەیاند : بڕیاری پێکهاتنی لیژنەیەکی تەکنیکیی لە نێوان دەوڵەتی هەرێم و نوێنەرەکانی دەر کراوە تا هاوئاهەنگییەکی زیاتریان هەبێ.