گەڵاڵەی پارتی بۆ گۆڕینی پۆستە گرینگەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق
ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی پارتی گەڵاڵەیەک بۆ گۆڕینی پۆستی سەرۆکایەتی، سەرۆکی ئیدارەی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی ئێراق، ئامادە دەکات .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی کوردپرێس ئاراز حەسوو میرخان ئەندامی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی ڕووداو وتی : ئەم گەڵاڵەیە دوای لێکدانەوەی لە نووسینگەی سیاسی ئەم پارتە، لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی لەگەڵ پارتە کوردییەکانی ئێراق پێشکەش دەکرێت .
گەڵاڵەی پارتی لە چوارچێوەی پێکهاتنی دەوڵەتی خۆجێیی نوێ لە هەرێمی کوردستانی ئێراق بووە کە سەرۆکایەتیەکەی هەروا لە دەستی پارتی یە و پۆستی وەزارەتی وزە بە سەرنج دان بە کورسییەکان بە دەست هاتووی پارتەکان لە هەڵبژاردنەکان دابەش دەکرێت .
پارتی ئامادەیە لە چوارچێوەی گەڵاڵەکەی پۆستی ئیدارەی سەرچاوەکانی سرووشتی کوردستانی ئێراق ڕادەست بکات.
پارتی هەروەها خوازیاری دیاریکردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی خۆجێیی لەسەر ڕێککەوتنی نێوان پارت و پەسەندکرانی یاساییەکەی بۆ ئەو لە پەرلەمان دایە .
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس ئەم گەڵاڵەیە ئەگەر بێت و جێ بەجێ بکرێت هەتا کاتی هەڵبژاردنی داهاتوو لە هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ساڵی دووهەزاروحەڤدە خاوەن ئیعتبارە و جێبەجێ دەکرێت.
مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق مانگی ڕابردوو لە پەیامێک دا دوای کۆبوونەوە و ڕێککەوتنی نێوان پارتەکانی کوردی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و چارەسەرکردنی پرسی سەرۆکایەتی کوردستانی ئێراق و دەست پێکردنەوەی چالاکیی پەرلەمانی خۆجێیی بوو .