کۆچی چل و پێنج هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانی ئێراق
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو چل و پێنج هەزار کەس لە دانیشتوانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەبەر قەیرانی ئابووری و ڕەوشی نالەباری ژیان کۆچیان بۆ دەرەوەی ناوچە کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس هەرێمی کوردستانی ئێراق لە سێ ساڵی ڕابردووەوە بەرەوڕووی قەیرانی ئابووری بووە و ئەم قەیرانە بووەتە هۆی ڕوودانی گرفتی ژیان و بێکاری بەربڵاو لەم ناوچەیە .
ئاری جەلال سەرپەرەستی فدراسیۆنی پەنابەران و کۆچبەران لە هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند: هۆی کۆچ کردن لە کوردستانی ئێراق قەیرانی ئابووری، بێکاری و ڕەوشی ناشیاوی ژیانە .
ئاری جەلال پێداگری کرد : ڕەوتی کۆچبەری لە هەرێمی کوردستانی ئێراق درێژەی هەیە و ژومارێکی زۆر لە خەڵکی ئەم ناوچەیە بە نیازی دۆزینەوەی ڕێگەیەکن بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەورووپایی .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لەسەرجەم ئەو کەسانەی کە ڕێگەی کۆچبەری لە هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ ئەورووپایان گرتۆتەبەر تائێستا سەدوشەست کەس گیانیان لە دەست داوە و چارەنووسی 52 کەسیش نادیارە .