دیاریکردنی جێگری بارزانی دوای چالاک بوونەوەی پەرلەمانی خۆجێیی
نوێنەری یەکێتی لە پەرلەمانی ئێراق وتی ک جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای چالاکبوونەوەی پەرلەمانی خۆجێیی دیاری دەکرێت .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی کوردپرێس، ڕێزان شێخ دلێر، نوێنەری یەکێتی لە پەرلەمانی ئێراق بە ئاماژەدان بەمەی کە کۆبوونەوەی پارتەکانی کورد بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەروا درێژەی هەیە ، پێداگری کرد : هەڵوێستی پارتەکانی کوردستانی سەبارەت بە چالاکبوونی پەرلەمانی ئێراق و دانی مزو مووچەی فەرمانبەرانیش نیزیکە.
چالاکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق دوای ئەمەی قەیرانی سیاسی لەم ناوچەیە بەرەوڕووی بن بەست بووەوە، وەستاوە و دەتوانین بڵێن بە تەواوی داخراوە.
پێداگری بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر گۆڕینی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق، لە لایەن پارتییەوە قەبووڵ نەکرا و ئەم پارتە سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕێگا نادات بڕواتە هەولێر .
هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ئووتی ڕابردووەوە بەرەوڕووی ئاڵۆزی سیاسی و دوابەدوای ئەوەش قەیرانی ئابووری بووە.
بە کۆتایی هاتنی سەردەمی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی بەسەر هەرێمی کوردستانی ئێراق لە نۆزدەی ئووتی ساڵی 2015 هەموو جارێ ناڕەزایەتی بەرامبەر ئاڵۆزی سیاسی و ئابووری لەم ناوچەیە بەرچاو دەکەوێ .