دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستانی عێراق لێکۆڵینەوە لە کەیسی کوڕەکەی سەرۆکی حکومەت دەکات
دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستانی عێراق لێکۆڵینەوە لە 250 دۆسیەی گەندەڵی دەکات کە یەکێکیان دۆسیەی وەرگرتنی 6000 مەتر زەوییە لەلایەن کوڕەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ئەم هەرێمەوە.
به پیی راپورتی پی یوو که ی میدیا، هەر لەم پەیوەندییەدا دکتۆر ئەحمەد سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاندووە: دۆسیەی وەرگرتنی 6 هەزار مەتر زەوی لە لایەن کوڕەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئەوەی دەزگای مێری، لە لێکۆڵینەوە دان و دەشڵێت:" مەسعود بارزانیش پێی وتووین ئەگەر دۆسیەیەک لەسەر بنەماڵەکەی هەبوو، هاوکارمان دەبێت" و ئاماژە بەوەدەکات کە سەرۆکایەتی هەرێم لە چەند کەیسێکدا هاوکاریان بووە .
سەرۆکی دەستەکە دەڵێت:" لێکۆڵینەوە لە 250 دۆسیە دەکات و لە لێکۆڵینەوەدان و دادگاش بڕیاری لەسەر یەک دۆسیە داوە و لەم مانگەشدا 42 دۆسیە دراوە بە دادگا و ژمارەیەک کەیسی دیکەش بۆ دادگا ئامادەکراون.
هەروەک دەڵێت:" چونیەتی دروستبوونی دامەزراوەکانی حکومەتیش خۆی لەخۆیدا رێگر بووە لە کارەکامان و دەزگای ئاسایشی هەولێر و سلێمانیش هاوکار نین".