درێژەی دانووستانەکانی پارتەکانی پەکەکە و دێمۆکراتی کوردستانی ئێراق
کانونی یهکهم 31, 2016 09:23 Asia/Tehran
یەکێ لە سەرانی پارتی کڕێکارانی کوردستانی تورکیا( پەکەکە) باسی لە ئامادە بوون بۆ چوونە دەری هێزەکانی ئەو پارتە کرد لە شەنگاڵ .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتینیک لە مۆسکۆ ، " موراد کاراییلان" لە بەیاننامەیەک دا وتی ، دانووستانەکان لەگەڵ پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراق بە سەرۆکایەتی بارزانی لەم بوارە درێژەی هەیە .
ئەو بە جەختکردن لە سەر گرنگایەتی هاوکاریی کوردەکان جەختیکرد ، پەکەکە و پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق لەبارەی ئامادە بوونی پەکەکە لە شەنگاڵ خەریکی دانووستانن و ئەو پارتە ئامادەیە لە کۆتایی دانووستانەکان ، هێزەکانی لە شانگال بباتە دەر .
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی ئێراق نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٥ شەنگاڵیان لە چنگ داگیرکارانی ڕەشەکووژی داعش ڕزگار کرد .