بارزانى: چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى کۆبوونه‌وه‌ى حزبهکانم
مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له په‌یامێک دا که به بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى نوێى زاینییه‌وه ئاراسته‌ى کردووه، رایگه‌یاند، "من ئێستا چاوەڕوانی ئەنجامی دانیشتنی حزبەکانم و هیوادارم بگەنە چارەسەری گونجاو، چونکە چیتر نابێ ئەم دۆخە بەم شێوەیە بمێنێ. ناوچەکە لە گۆڕانکاری بەردەوام دایە و گەلی کوردستان ئێستا لە هەموو کات زیاتر داوای یەکڕیزیمان لێ دەکات".
له به‌شێکى دیکه‌ى په‌یامه‌که‌دا هاتووه: "دڵنیام ئەم دۆخە نەخوازراوەی ئیستاش تێ دەپەڕێت و ئایندەیەکی زۆر گەش چاوەڕێی دەکا.
سه‌باره‌ت به ساڵى 2016ش سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاندووه، ساڵێکی پڕ دەستکەوتی سیاسی بوو بۆ کوردستان و بە دەیان کەسایەتی و شاندی باڵای دەوڵەتان سەردانی کوردستانیان کرد و ڕێز و پێزانینی خۆیان بۆ ئازایەتیی پێشمەرگە و بەها بەرزەکانی گەلەکەمان پێشان دا".
له باره‌ى ساڵى نوێوه، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان نووسیویه‌تى: "هیوادارم ساڵی 2017 کێشە و قەیرانەکان کۆتای‌یان بێت و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر ناوچەکەماندا بکێشێت و کۆتایی بە هزری شەڕانگێزی تیرۆر و توندڕۆیی و ئینکار بێت و بەختەوەری و ئاسوودەیی بۆ هەموو مرۆڤایەتی بێتەدی".