دەوری ئەمریکاو رژیمی ئسرائیل لە هەڵایساندنی شەڕ لە سووریا
موفتی ئەعزەمی سوریا وتی: ڕۆژاوا بە هەڵایساندنی شەڕ لە سوریا هەوڵی دا، ئەو وڵاتە بەبۆچوونی خۆی سزا بدات.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ یەکشەممەی کەناڵی ئەخبارییەی سوریا، شێخ ئەحمەد بەدرەدین حەسون، مفتی ئەعزەمی سوریا لە ڕێوڕەسمی ساڵی نوێی زایینی لە کڵێسەی ناوەندیی دەمشق بەئاماژە بە کردەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل وهاوپەیمانانی عەرەبی ڕۆژاوا لە ئاڵۆزکردنی سوریا، وتی: لەبەر ئەوەی سوریا نەچووە ژێرباری داواکاریی دوژمنان و قودس و بەیت لەحمی نەفرۆشت، کەوتە بەر ئامانجی دوژمنان.
بەدرەدین حەسون هەروەها ڕێزگری گرت لە هەوڵەکانی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لە چەسپاندنی ئاشتی لەو وڵاتەو وتی: هەربەوجۆرەی کە سوریا لەئاراستەی پاوەجێی هەوڵی داوە، لە چەسپاندنی ئاشتیشدا سەرکەوتوو دەبێ.
لەهەمان کاتدا، چاودێری ناسراو بە مافی مرۆڤی سوریا جێگیر لە لەندەن ڕایگەیاند، لە شەڕ و پێکدادانەکانی سوریا لە ساڵی٢٠١٦، لانیکەم ٤٩ هەزار و ٧٤٢ کەس کوژراون.