چوارسەدوپەنجا میدیاکاری یەکێتی سکاڵا لە دژی سەرکردایەتی حزبەکەیان تۆماردەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i273199-چوارسەدوپەنجا_میدیاکاری_یەکێتی_سکاڵا_لە_دژی_سەرکردایەتی_حزبەکەیان_تۆماردەکەن
چوارسەدوپەنجا کادێری دەزگای ناوەندیی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق سکاڵا لەسەر حیزبەکەیان لە ڕێکخراوی سۆشیال ئینتەر ناشیۆناڵ و یوئێن ‌و کۆمەڵەی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و سەندیکای جیهانیی رۆژنامەنووسان و دادگای نێودەوڵەتی تۆمار دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 04, 2017 15:25 Asia/Tehran
  • چوارسەدوپەنجا میدیاکاری یەکێتی سکاڵا لە دژی سەرکردایەتی حزبەکەیان تۆماردەکەن

چوارسەدوپەنجا کادێری دەزگای ناوەندیی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق سکاڵا لەسەر حیزبەکەیان لە ڕێکخراوی سۆشیال ئینتەر ناشیۆناڵ و یوئێن ‌و کۆمەڵەی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و سەندیکای جیهانیی رۆژنامەنووسان و دادگای نێودەوڵەتی تۆمار دەکەن.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەڵک،سەرچاوەیەکی تایبەتی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی وتوویەتی چوارسەدوپەنجا کادێری دەزگای راگەیاندنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق سکاڵایان لەسەر ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی ناوەندیی یەکێتی لە رێکخراوی سۆشیال ئینتەر ناشیۆناڵ کە یەکێتی ئەندامە تیای داو هەروەها لە یوئێن و کۆمەڵەی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و سەندیکای جیهانیی رۆژنامەنووسان و دادگای نێودەوڵەتی تۆمار کردووە".

لەناو سکاڵاکەدا ناوی پێنج کەس لە سەرەتاوە نووسراوە، کەبریتین لە  (کۆسرەت رەسول عەلی، بەرهەم ئەحمەد ساڵح، مەلا بەختیار، هێرۆ ئیراهیم ئەحمەد، عادل موراد) لەبەر ئەوەی کە بێدەنگن و خۆشیان بەشدارن لەو زوڵمەی کە لە دژی زیاتر لە هەزار کادێر دەکرێ، کە نۆمانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و مووچەکەشیان فەوتاوە، تا ئێستاش هیچ روونکردنەوەیەک یان داوای لێبووردن لە لایەن یەکێتییەوە نەکراوەو بە پێچەوانەوەشەوە (مەلا بەختیار) کە ئیدارەی دۆسیەی راگەیاندن دەکات، داوای دەوامی زیاتر و توندتر لە کادێرانی راگەیاندن دەکات.

ئەو کادێرانەی راگەیاندن دەڵێن ئەگەر یەکێتی پارەی نەبایە، ئەوا کێشە نە دەبوو و هەموو دەبووینە پێشمەرگەی سەردەمی شاخ، بەڵام دەیان ملیار دۆلار لە بانکی نێودەوڵەتی لەسەر حیسابی یەکێتی رازێنراوەتەوە.

رۆژنامەنووسێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە ڕایگەیاندووە، لەم هەل و مەرجەی ئێستادا لە نێو تەلەفزیۆن و رۆژنامەکانی یەکێتی دەست لەکارکێشانەوە دەستی پێکردووە.