پارتی و پەکەکە لەسەر کشانەوەی گەریلا لە شەنگال رێککەوتوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i273457-پارتی_و_پەکەکە_لەسەر_کشانەوەی_گەریلا_لە_شەنگال_رێککەوتوون
سیاسەتوانی نزیک بە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا، "محەمەد پێنجوێنی رایگەیاند" پەکەکە و پارتی رێککەوتوون لەسەر کشانەوەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە شەنگاڵ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 06, 2017 05:58 Asia/Tehran
  •  پارتی و پەکەکە لەسەر کشانەوەی گەریلا لە شەنگال رێککەوتوون

سیاسەتوانی نزیک بە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا، "محەمەد پێنجوێنی رایگەیاند" پەکەکە و پارتی رێککەوتوون لەسەر کشانەوەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە شەنگاڵ.

محەممەد ئەمین پێنجوێنی سیاسەتوانی ناسراو بە سایتی رۆژهەڵاتی ناوین رایگەیاندووە " لەچەند رۆژی رابردوودا پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) لە شنگال کۆبونەتەوە لەسەر کشانەوەی هێزەکانی پەکەکە و هەپەگە لە شنگال ".

وتیشی"ئەو دوو لایەنە رێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە پەکەکە لە شنگال بکشێتەوە، تەنیا هێزەکانی یەبەشە و یەبەژە دەمێننەوە، کە لە ئێزدییەکانی شنگال دروستکراون و ئەو هێزانە رۆڵی بەرگری کردن لە کوردانی ئێزدی دەبینن لە ناوچەکەدا. دیالۆگ و دانوستاندنیش لەنێوان هەردوو لایەن بەردەوامە."