عەلی حەمە ساڵح: لەکوردستان دا ھیچ ئیرادەیەکی ببڕ بۆ چێسازی نابینرێ ‏
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i273757-عەلی_حەمە_ساڵح_لەکوردستان_دا_ھیچ_ئیرادەیەکی_ببڕ_بۆ_چێسازی_نابینرێ
عەلی حەمە ساڵح له‌ لێدوانێکدا ساڵی 2017 به‌ساڵێکی قورس وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت: لەکوردستاندا ھیچ ئیرادەیەکی جدی بۆ چاکسازی نابینرێت ‏
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 07, 2017 12:57 Asia/Tehran
  • عەلی حەمە ساڵح: لەکوردستان دا ھیچ  ئیرادەیەکی ببڕ بۆ چێسازی نابینرێ ‏

عەلی حەمە ساڵح له‌ لێدوانێکدا ساڵی 2017 به‌ساڵێکی قورس وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت: لەکوردستاندا ھیچ ئیرادەیەکی جدی بۆ چاکسازی نابینرێت ‏

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی لڤین پرێس، عەلی حەمە ساڵح، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری ‏لەپەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند: پێشبینیکردن بۆ ساڵی 2017 قورسەو دوو ‏دیوی هەیە، کە پێویستە هەردوو دیوەکەی بخوێنرێتەوە، بەڵام بەشێوەیەکی ‏گشتی ساڵێکی قورسمان لەپێشە، لەبەرئەوەی ھیچ ئیرادەیەکی جدی نابینرێت ‏بۆ چاکسازی لەکوردستاندا.‏

جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لەپەرلەمانی کوردستان، دەڵێت: ئەگەر لەم ساڵدا قەرزەکان لەحکوومەتی ھەرێم وەرنەگیرێتەوە و عێراق کێشە بۆ نەوتی کەرکووک دروست نەکات، دەتوانرێت مووچە بەبێ پاشەکەوت دابەشبکرێت، بەپێچەوانەشەوە دۆخی ئابووری زۆر زۆر خراپ دەبێت و مەترسی لەئارادایە.

جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری، ئاماژەی بەوەشکرد، حکوومەتی هەرێم رایگەیاند پابەند نابێت بەیاسای بودجەی ساڵی 2017ی عیراقەوە و لەلایەن لایەنەکانیشەوە هەنگاوی جدی نەبینرا، بۆیە ترسی ئەوەمان هەیە حکوومەتی عیراق خەرجی حاکیمە ببڕێت، ئەوکاتە بەشەخۆراکی هاووڵاتیان لەبەغداوە نایەت و کێشە بۆ کڕینی گەنمی جوتیاران دروست دەبێت، کە ئەمەش مەترسیی دیکەی بەدوادادێ.