پچڕاندنی مووچەی 8000 هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق
لە پێناو چاکسازی لە وزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە کە بە کردەوە لە شوێنی کار و فەرمانبەریەتیان ئامادە نەبوونە و یان خاوەنی دوو مووچەن لە لایەن ئەو ڕێکخراوەیە دەپچرێت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس ، دلێر مستەفا نایب سەرۆکی کومیسیونی هێزەکانی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان لە وتووێژێکدا لە گەڵ بنکەی هەواڵیی سی ئێن ئێن وتی کە وەزارەتی پێشمەرگە چاکسازی بنەڕەتی لەو وەزارەتخانەیەیان دەس پێی کردووە و لەو پێناوەدا مووچەی کەسانێک کە تەنیا بە ڕواڵەت ناوی ئەوان وەک پێشمەرگە تومەتبنر کراوە بەڵام بە کردەوە هیچ جۆرە کار و چالاکیەک ئەنجام نادەن دەپچڕدرێت . ناوبراو وتیشی کە ژۆماری ئەو کەسانە 8 هەزار کەس مەزەندە کراوە و مووچەی ئەوان لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە دەپچڕدرێت و لە لایەکی دیکەوە موچچەی 500 کەس لە ئەفسەرانی پێشمەرگە کە بە کەڵک وەرگرتن لە سەرەتیەگەلێکی تایبەت خاوەنی مورەخەسی و ئیجازە گەلی درێژماوەن و بە کردەوە لە شوێنی کار و فەرمانبەریەتی خۆیاندا ئامادە نین دەپچدرڕێت . دلێر مستەفا هەروەها باسی کرد لە پچڕاندنی مووچەی 150 کەس لە ئەفسەرانی پێشمەرگە کە دوو مووچەی جیاجیا لە دەوڵەتی ئێراق و وەزارەتی پێشمەرگە وەر دەگرن .