مامۆستایانی ناڕازی بایکۆتیان شکاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i275482-مامۆستایانی_ناڕازی_بایکۆتیان_شکاند
ئه‌نجوومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له‌ بەیاننامەیەکدا شکاندنی بایکۆتیان راگه‌یاند و له‌ پێنج خاڵدا هه‌ڵوێستی فه‌رمیی خۆیان راگه‌یاندووه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 16, 2017 12:35 Asia/Tehran
  • مامۆستایانی ناڕازی بایکۆتیان شکاند

ئه‌نجوومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له‌ بەیاننامەیەکدا شکاندنی بایکۆتیان راگه‌یاند و له‌ پێنج خاڵدا هه‌ڵوێستی فه‌رمیی خۆیان راگه‌یاندووه‌.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە کوردستان ٢٤، مامۆستایانی ناڕازی  کار و چالاکییه‌کانییان بۆ ماوه‌یه‌ک رادەگرن، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بن له‌ چاودێریکردنی به‌ڵێنه‌کانی حکوومه‌ت بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ سیسته‌می مووچه‌ و دابینکردنی بڕه‌ پاره‌ی هاندان و رێگریکردن له‌ سزادانی مامۆستایان.

وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌که‌ خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیی مامۆستایان و هه‌ڵوێسته‌کانییان به‌رز ده‌نرخێنێت، هاوکات ئیدانه‌ی هه‌ندێک که‌سایه‌تیی ناو یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستانیش ده‌که‌ن.

له‌ کۆتایی به‌یاننامه‌که‌شدا ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌، تا ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی خوێندن، هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌نجوومه‌نه‌که‌یان له‌ رێگه‌ی به‌یاننامه‌ی فه‌رمییه‌وه‌ ده‌بێت و لێدوانی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌که‌ش، وه‌ک له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌ "گوزارشت له‌ راوبۆچوونی تایبه‌تی خۆی ده‌کات".