چارەسەریی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگەی هەناردەی نەوتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکیەتی نیشتمانیی لە پەرلەمانی عێراق گوتی : حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوتی خۆی ڕادەستی بەغدا ناکات چونکە دەیهەوێ کێشەی موچەی فەرمانبەرانی لە رێگەی هەناردە کردنی نەوت چارەسەر بکات .
بەپێی راپۆری کوردپرێس و بە گێڕانەوە لە ناوەندی نیشتمانیی هەواڵی عێراق ( ئێن ئێن سی ) ، ئاڵا تاڵەبانی لە پرێس کۆنفڕانسێک دا وتیشی : حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەی دابین کردنی موچەی فەرمانبەرانی و پێدانی موچە لە رێگەی هەناردەی نەوت بێ مۆڵەتی حکومەتی فێدڕاڵ هەوڵ ئەدات لەبەرئەوە داهاتی نەوتی هەرێم رادەستی بەغدا ناکات .
تاڵەبانی بە ئاماژە بەوەی کە لە قانونی واژۆکراوی بودجەی گشتیی ساڵی 2017ی عێراق بەربەشی سەدی حەڤدەی هەرێمی کوردستان لەم بودجەیەش واژۆ کراوە ، لەبەر ئەوە هەولێر دەبێ بۆ جێبەجێ کردنی ئەم قانونە شاندێک بنێرێتە بەغدا ، وتی : هەولێر بەم حاڵەوە خوازیاری بەربەش لە قەرزە نێودەوڵەتیەکانە کە دراوە بە بەغدا .