ئامادەیی وەزاڕەتی پێشمەرگە بۆ ئازاد کردنی حەویجە بە هاوکاری هێزە عێراقیەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i276715-ئامادەیی_وەزاڕەتی_پێشمەرگە_بۆ_ئازاد_کردنی_حەویجە_بە_هاوکاری_هێزە_عێراقیەکان
ئه مینداری گشتیی وەزاڕەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی ئەم هێزەی بۆ ئازاد کرانی حەویجە بە هاوکاری هێزە عێراقیەکان ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 23, 2017 14:41 Asia/Tehran
  • ئامادەیی وەزاڕەتی پێشمەرگە بۆ ئازاد کردنی حەویجە بە هاوکاری هێزە عێراقیەکان

ئه مینداری گشتیی وەزاڕەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی ئەم هێزەی بۆ ئازاد کرانی حەویجە بە هاوکاری هێزە عێراقیەکان ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری " مەوازین نێوز" جەبار یاوەر لە وتووێژێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئازاد کرانی شاری حەویجە و ناوچەکانی ڕیاز ، عەباسیە و ناوچەکانی تری داگیرکراو لە پارێزگەی کەرکووک لە دەس تاقمە ترۆریستەکانی داعش بۆ هێزی پێشمەرگە گرینگایەتی زۆری هەیە . جەبار یاوەر وتی: هەڵمەتی ئازاد کرانی حەویجە لە باری فەرمانبەریەتیەکان وئیمکاناتی سەربازی لەگەڵ شەڕی ئازادکرانی موسڵ جیاوازی زۆری نیە ، کەوایە هێزی پێشمەرگە هەرکات کە دەوڵەتی فێدراڵ بڕێاریک بۆ دەسپێکرانی ئەم هەڵمەتە بگریت ، بۆ بەشداری کردن تیدا بە گشتیی ئامادەیە.پیداگریشی کرد کە خەڵکی شاری حەویجە عەرەبن و هێزە چەکدارە عێڕاقیەکان ئەرکی ئازادکرانی ئەم شارەیان لەسەر شانە ، بەم حاڵەوە هێزەکانی پێشمەرگە هەروەک هەڵمەتی ئازاد کرانی موسڵ لە هێزە عێراقیەکان لە شەڕی ئازاد کرانی حەویجە پشتیوانی دەکەن.