وەرگرتنی ئیمتیاز، ئامانجی بارزانی لە هێنانەئارای پرسی سەربەخۆیی هە رێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i276885-وەرگرتنی_ئیمتیاز_ئامانجی_بارزانی_لە_هێنانەئارای_پرسی_سەربەخۆیی_هە_رێمی_کوردستان
نوێنەی ئیئتلافی دەوڵەتی قانون لەپەرلەمانی ئێراق، ئامانج لە هێنانەئارای پرسی سەربەخۆیی کوردستانی ئەو وڵاتەی گەڕاندەوە بۆ وەرگرتنی ئیمتیازی سیاسی و ئابووریی لەلایەن هەولێرەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2017 07:37 Asia/Tehran
  • وەرگرتنی ئیمتیاز، ئامانجی بارزانی لە هێنانەئارای پرسی سەربەخۆیی هە رێمی کوردستان

نوێنەی ئیئتلافی دەوڵەتی قانون لەپەرلەمانی ئێراق، ئامانج لە هێنانەئارای پرسی سەربەخۆیی کوردستانی ئەو وڵاتەی گەڕاندەوە بۆ وەرگرتنی ئیمتیازی سیاسی و ئابووریی لەلایەن هەولێرەوە.

محەممەد سەهیود نوێنەری ئیئتلافی دەوڵەتی قانون لەئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق دوێنێ سێ شەممە لەوتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئێراقی مەوازین، بەڕەت کردنەوەی بۆچوونەکانی مەسعود بارزانی سەرۆکی نایاسایی ناوچەی کوردستانی ئەو وڵاتە لەبارەی هاسانبوونی جیابوونەوەی ئەو ناوچەیە لە ئێراق، وتی: حکومەتی ناوەندی لە بەغدا نابێ لەگەڵ کەسایەتییەکی نایاسایی کە نوێنەر و پەسەندکراوی کوردەکان نییە، لەبارەی پرسێکی کۆتایی پێهاتوو، تەعامول بکات.

سەهیود ، یەکێتی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕانی وەک پارتە نیشتمانییەکان ونوێنەری کوردەکان ناوبردو وتی: بارزانی بەهێنانەئارای پرسی سەربەخۆیی کوردستان لە ئێراق، بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی و کوردەکان کە خوازیاری وازهێنانی لەدەسەڵاتن، هەوڵ دەدات.

پێشتر مەسعود بارزانی، سەرۆکی ناوچەی کوردستانی ئێراق لەدیمانە لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت وتوویەتی؛ بێتوو نوری مالکی سەرۆکی ئیئتلافی دەوڵەتی قانون بۆسەرۆک وەزیریی ئێراق ، هەڵبژێردرێتەوە، پرسی سەربەخۆیی ئەو ناوچە دێنێتە ئاراوە.

مەسعود بارزانی ئێستا بەرەوڕووی قەیرانی سیاسی سەرۆکایەتی ناوچەی کوردستانەو سەرۆکایەتی یاسایی ناوبراو بەسەر ئەو ناوچەیە لە١٩ی ئاگۆستی٢٠١٥وە کۆتایی پێهاتووەو ڕاوێژکارییەکانی پارت و لایەنە کوردستانیەکان تائێستا نەیتوانیوە پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات.